دوای ڕووداوەکانی 17 شوبات بۆ ماوەی 62 ڕۆژ دەیان هەزار کەس زۆریک لە شارو شارۆچکەکانیان کردە گۆرەپانی هاتنەمەیدان بۆ پێداگرتن لەسەر داخوازیەکانیان بۆ ئازادی وعهدالهتی کۆمهلایهتی و ڕاوەستانەوە دژ به گهندهڵی و نابەرابەری.بەلام دەسەلات بەئاگرو ئاسن وەلامی ئەو داخوازیانەی دایەوەو سەرکوت وکوشتارو راونان و زیندانیکردن ومیلیتاریزەکردنی شارو شارۆچەکانی کردە ریگەچارەو بەهێزی میلیشیاو پۆلیس و پیشمەرگەو زیرەڤانی کۆتایی بەو جولانەوە مەزنە هێنا.هەموومان ئاگادارین کە دەسەلات بۆ شەرعیەتدان بەسەرکوت و زەبروزەنگی خۆی و بۆ خۆلکردنە چاوی خەلک وگەوچاندنی کۆمەڵگا گەلیک بەلین و وادەی جوراو جۆریاندا، گەلیک پرۆژەو یاساو ریسایان هینایە گۆری بەناوی چاکسازیو نەهێشتنی گەندەڵیودەسەڵاتداریەتیکی باشتر.بەلام پاش تیپەربوونی سێ سال بەسەر ئەم بەلینانەدا هەقیقەتەکەی ئەوەیە نەک هیچ جۆرە چاکسازی و ژیانیکی باشتربۆ خەلکی کوردستان دابین نەکراوە، بەلکو ئەم دەسەلاتە تەنانەت وەفادارنەبوو بۆ سەرەتایترین بەلینەکانی خۆشیان کە دادگای کردنی تاوانبارانیکە کەئەو ڕۆژانە شەقامەکانی کوردستانیان لەخوین هەلکیشاو لەپال بریندارکردنی سەدان کەسدا هاوکات 12 مندال و خەلکی ئازادیخوازی کوردستانیان تیرۆرکرد.ئەو ڕۆژگارە دەسەلات توانی بەوجۆرە بهزهبری هێزو چەک، هاتنەمەیدانی خەلکی کوردستان پاشەکشە پێبکات.بهڵام لەراستیدا نارهزایهتیهکانی خهڵکی کوردستان بەردەوامەو کەم ڕۆژ هەوالی خۆپیشاندان ومانگرتن و نارەزەریەتی جۆراوجۆر نایبینین ونایبیستین.بۆیە جیگەی خۆیەتی بۆ بەرزراگرتنی ئەو ڕۆژانەو ڕێزگرتن لەو ڕووداوانەوە لەدەوری یەک کۆبینەوەو لەوانەکانی ووردبینەوەو ڕێگەی بەهیزکردنی داواکاریەکانی خەلکی کوردستان بەرزراگرین وپێ لەسەر ماف وداواکاریەکانی ئەمڕۆی کۆمەلگای کوردستان داگرین.
لەمبارەوە کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان بانگهوازی هەموو ئازادیخوازانیک دەکات کەخۆیان لهبهرەی بهرگریکردن له داوا بهرههقهکانی خهڵکی کوردستاندا دەبینەوە، لەم مراسیمەدا بەشداریبکەن وهەلویست ولیکدانەوە بۆچوونەکانی خۆتان ئازادانە دەربرن، بۆ پشتگیری لە دەنگی نارازی شەقام.
کات: رِۆژی یەک شەممە کاتژمیَر 17 لە هۆلی کۆنتولا + Keinulaudankuja 4 C 00940 Helsinki
بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەوە "0405453089 - 0440464905 - 0403511767 ".
کۆمیتەی فنلاندی حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان
10.2.2014