قژبڕین وئارایشتکاری بێبەرامبەر بۆ منداڵان ولاوانی ئاوارەی سوریا..!!

سەرلەبەیانی ٣٠/١/٢٠١٤ سەنتەری دانیا بۆ جوانکاری وفێرکردنی خانمان بەهاوکاری سەنتەری بەرگری لەمافەکانی منداڵانی کوردستان، هەستان بەئەنجامدانی چالاکیەک لە کەمپی ئاوارەکانی سووریا لە عەربەت، کە ئەویش بریتیی بوولە ڕێکخستن وسەر چاکردنی منداڵان لە نێو کەمپەکە دا لە تەمەنی "٦-٢٠"ساڵ.شایەنی باسە سەنتەری دانیا بریتی بوون لە "٢٠"ئارایشتکار بە سەرپەرشتی "ژیان عبدللە و سعدون هەورامی "وەک کاری خۆبەخشی هەستان بە چاکردنی قژی زیاتر لە "١٥٠"منداڵ ، هەروەها سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵانی کوردستان هەستا بە دابین کردنی پاس بۆ گواستنەوەو نان خواردن بۆ ئارایشتکارەکان کە بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بوو.خەڵکی نێو کەمپەکە پێشوازیەکی زۆریان لەم چالاکیە کرد و هیوایان خواست کە ئێمە لە جۆرە هاوکارییانە بەردەوام بین و ئاوارەکان فەرامۆش نەکەین.ئەمەش کارەش وەک هاوسۆزی هاوکارییەک بۆ منداڵانی ئاوارەی سوریا لەکوردستان ئەنجام درا.

سەنتەری بەرگری لە مافەکانی منداڵان

٣٠­-١-٢٠١٤

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە