یه‌كه‌مین وه‌فدی ره‌سمی بازرگان و سه‌رماگوزارانی یۆنانی سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبوونه‌وه، سكرتێری گشتی په‌یوه‌ندیه ئابووریه ده‌ره‌كییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنانیش رایده‌گه‌یه‌نێت به‌م نزیكانه گه‌شتی راسته‌خۆ له‌نێوان یۆنان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
ئه‌مرۆ12ی شوباتی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی یه‌كێتی هاورده‌و هه‌نارده‌كارانی كوردستان، له‌گه‌ڵ خاتوو ماگدالینی كاراكۆلی سكرتێری په‌یوه‌ندیه ئابووریه ده‌ره‌كییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و وه‌فدێكی یاوه‌ری له بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی یۆنان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی تیشكی خسته‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی و توانا ئابوری و هه‌له‌كانی كار له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای سلێمانی.
پارێزگار روونكردنه‌وه‌ی دا له‌باره‌ی یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاری وه‌به‌رهێنان و پلانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ راكێشانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌ی ده‌ركی بۆ هه‌رێمی كوردستان و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رته‌كانی گه‌شتوگوزار و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ.
پارێزگار ته‌ئكیدی له هه‌ماهه‌نگی و پیشتوانی له كۆمپانیا یۆنانیه‌كان كرده‌وه له‌كاتی هاتنیان بۆ كوردستان و ئه‌نجامدانی سه‌رمایه‌گوزاری له‌هه‌رێمدا.
له‌به‌رامبه‌ردا خاتوو ماگدالینی كاراكۆلی سكرتێری په‌یوه‌ندیه ئابووریه ده‌ره‌كییه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، سوپاسی پێشوازی پارێزگاری سلێمانی كرد‌و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌وان یه‌كه‌مین جاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند" گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بوو له چاوه‌ڕوانی ئێمه"
وتیشی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ له‌نزیكه‌وه ئاشنابوونه به هه‌رێمی كوردستان و به‌ستی په‌یوه‌ندی ئابوری و كلتوری له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا.
خاتوو ماگدالینی كاراكۆلی راشیگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و یۆنان، له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی فرۆكه‌وانی گفتوگۆكراوه‌و " به‌م نزیكانه گه‌شتی راسته‌خۆ له‌نێوان یۆنان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێده‌كات"
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد یۆنان له‌رووی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتوگوزاره‌وه وڵاتێكی پێشكه‌وتووه‌و ده‌یانه‌وێت له‌و رووه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
پاشان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری كۆمپانیاكان كورته‌یه‌ك له كاری كۆمپانیاكانیان پێشكه‌شی پارێزگار كرد.