خلیسکێنەی سەربەفر بۆ منداڵانی ئاوارەی سوریا..!!

ڕۆژی هەینی بەرواری ٧/٢/٢٠١٤ سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵانی کوردستان بە هاوکاری سەنتەری پەرەپێدانی گەنجانی پێنجوێن هەستا بە ئەنجامدانی وەرزشی خلیسکێنەی سەربەفر لە قەزایی پێنجوێن لە بۆ منداڵانی ئاوارەی سوریا لە کەمپی عەربەت.ژمارەی منداڵەکان نزیکەی "٣٠)منداڵ دەبوون، بەئامادەبوونی زۆربەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن.سەرەتاش منداڵەکان کەلوپەلی تایبەت بە خلیسکانی سەربەفریان وەرگرت و پاشان چونە گۆرەپانی ئامادەکراو بۆ ئەم وەرزشە، شایەنی باسە منداڵەکان زۆر خۆشحاڵبوون بەم وەرزشە هیوایان خواست کە ئەم جۆرە چالاکیانە بەردەوامی هەبێت .ئامانجی سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵان لەم چالاکیە گەشێتکی زستانەبوو بۆ مناڵانی کەمپی عەربەت کە لە ژیانێکی نارەحەت و دژوار ژیان دەگووزەرێنن، هەروەها بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ مناڵەکانی کەمپی عەربەت کەلە زۆرشت بێبەشن، پاشان منداڵەکان نانیان خواردو هەریەکەیان دیارییەکی وەرگرت زۆر بەخۆشی وشادی گەرانەوە کەمپەکەیان، هاتن و چون و نانخواردن بۆ منداڵان بۆ دابین کرابوو.

سەنتەری بەرگری لەمافەکانی مناڵانی کوردستان

٧/٢/٢٠١٤

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە