له هه‌ڵوێستێكی نیشتیمانیدا و بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانی كه‌می پاره له بانكه حكومییه‌كاندا، سه‌رمایه‌دارانی هه‌رێمی كوردستان له‌رێگه‌ی ژووری بازرگانی سلێمانی و یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان لقی سلێمانییه‌وه، هه‌ڵمه‌تێك بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌شێك له سه‌رمایه‌كانیان و پاره‌داركردنی بانكه حكومییه‌كانی سلێمانی به‌رێوه ده‌به‌ن.
ئه‌م زانیاریانه‌ش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان و به‌رێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم له سلێمانی راگه‌یاندرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راگه‌یاندرا سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران، بریاریانداوه بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانی كه‌می پاره له بانكه حكومییه‌كاندا، هه‌ڵمه‌تێكی نیشتیمانی بۆ هاوكاریكردنی ئه‌و بانكانه به‌رێوه‌به‌رن و به‌شێك له سه‌رمایه‌و پاره‌كانیان بگوازنه‌وه بۆ بانكه حكومییه‌كان
هه‌روه‌ك بریاریشدرا هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌ئه‌مرۆ 12ی شوباته‌وه ده‌ست پێ بكات.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد به‌ته‌نگه‌وه‌چوونێكی باش بۆ هه‌ڵمه‌ته هه‌یه له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌دارانه‌وه و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رمایه‌داران ئاماده‌ییان نیشانداوه بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵمه‌ته‌كه.
وتیشی: هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌توانێت متمانه بگێرێته‌وه بۆ بانكه‌كان
پارێزگاری سلێمانیش وێرای ده‌ستخۆشی و ستایشی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سه‌رمایه‌داران، هه‌ڵوێسته‌كه‌یانی به "هه‌ڵوێستكی نیشتیمانی به‌رز "نرخاند.
پارێزگار وتیشی: ئێمه دڵسۆزی ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی هاوكاری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ده‌كه‌ن له یاد ناكه‌ین و داواش ده‌كه‌ین هه‌موو بازرگان و سه‌رمایه‌داران و ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له توانایاندایه هاوكاری هه‌ڵمه‌كه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و قه‌یرانه تێپه‌رێنین و بانكه حكومییه‌كان متیمانه‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌و بتوانن كاروباری هاووڵاتیان و پرۆژه‌كان راپه‌رێن.
پارێزگار راشیگه‌یاند: قه‌یرانه‌كه كاتیه‌و چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك له‌م قۆناغه‌دا هاوكاری یه‌كتر بین بۆ تێپه‌راندنی قه‌یرانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانی.