ئێمه وه‌كو ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی خوێندنی ماسته‌ری به‌رنامه‌ی تواناسازی له زانكۆكانی میسر، به توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌ر ئه‌برین به‌رانبه‌ر به بریارێكی به‌رپرسانی به‌رنامه‌ی تواناسازی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. كه له‌رۆژی 5-2-2014 ده‌ریانكردوه، به‌وه‌ی كه خه‌رجی و تێچوی ساڵی سێیه‌می ئه‌و خوێندكارانه خه‌رج ناكرێت كه له به‌رواری 1-1-2014به دواوه داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی خوێندنی ماسته‌ر ئه‌كه‌ن له دوو ساڵه‌وه بۆ سی ساڵ.
چونكه:
یه‌كه‌م: له رووی ئیدارییه‌وه ئه‌بێت ئه‌م بریاره به سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێبكرێت كه له دوای 1-1-2014ه‌وه فرمانی وه‌زاریان بۆ ده‌رئه‌چێت و بۆ یه‌كه‌مجار سه‌فه‌ری میسر ئه‌كه‌ن. نه‌ك ئه‌وانه‌ی له ئێستادا له میسرن.
دووه‌م: شێوازی خوێندنی ماسته‌ر له میسر به جۆرێكه كه زۆر به ده‌گمه‌ن نه‌بێت ئه‌وه ناتوانری به دوو ساڵ ماسته‌ر ته‌واو بكرێت. چونكه له دوای جێگیركردنی ناونیشان و ره‌زامه‌ندی له سه‌ری، ئه‌بێت ساڵێكی به سه‌ردا تێپه‌رببێت ئینجا ئه‌توانی گفتوگۆ له سه‌ر تویژینه‌وه‌كه‌ت بكه‌یت. ئه‌مه جگه له گرفته‌كانی دیكه كه له خاڵه‌كانی تردا رونی ئه‌كه‌ینه‌وه.
سێیه‌م: ئایا چی جیاوازییه‌ك هه‌یه له نێوان ئه‌و خوێندكارانه‌ی هه‌ر یه‌كه‌مجار مۆڵه‌تی سی ساڵ خوێندنی ماسته‌ریان وه‌رگرتوه و سه‌رجه‌م مافه داراییه‌كانی ساڵی سێیه‌میان بۆ خه‌رج ده‌كرێت كه مافی خۆیانه. له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ئێستا داوای درێژكردنه‌وه ئه‌كه‌ن؟. ئایا له سه‌ر چی بنه‌مایه‌ك خوێندكارێك له ساڵی سێیه‌مدا بێبه‌ش بكرێت له سه‌رجه‌م مافه دارییه‌كان؟. مه‌گه‌ر ئه‌و خوێندكارانه‌ی مۆڵه‌تی دوو ساڵیان هه‌یه كاتی خۆی داوای سی ساڵیان نه‌كرد پێتان وتن ئه‌گه‌ر پێویستی كرد بۆتان درێژ ئه‌كه‌ینه‌وه؟. ئایا ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ر له به‌رواری 1-1-2014 داوای ساڵی سێیه‌می كردبێت و بۆی درێژكرابێته‌وه به خه‌رجكردنی سه‌رجه‌م مافه دارییه‌كانیشه‌وه چی جیاوازییه‌كی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی كه له دوای ئه‌و به‌رواره‌وه بێبه‌ش بكرێت له‌و مافه؟. ئایا دادپه‌روه‌ری ئه‌م بریاره له كوێدایه؟. بۆچی خوێندكارێك باجی كات بدات؟. له سه‌ر به دواداچونێكی زانستی ئه‌م بڕیاره ده‌ركراوه؟.
چواره‌م: ئه‌م بریاره سه‌رجه‌م خوێندكارانی خوێندنی ماسته‌ری له وڵاتی میسر به یه‌ك چاو سه‌یر كردوه، ئه‌مه‌ش نا شاره‌زایی و بی ئاگایی و به‌رپرسانی به‌رنامه‌ی تواناسازی نیشان ئه‌دات له سه‌ر سیستمی خویندنی ماسته‌ر له وڵاتی میسر. چونكه له میسر له زانكۆیه‌كه‌وه بۆ زانكۆیه‌كی دیكه سیستمی خوێندن جیاوازه له ناو یه‌ك زانكۆشه‌وه له كۆلێژیكه‌وه بۆ كۆلێژیكی دیكه سیستمی خوێندن جیاوازه له ناو یه‌ك كۆلێژیشدا له به‌شێكه‌وه بۆ به‌شێكی تر رێنماییه‌كان جیاوازن.
با به‌ڵگه‌وه قسه‌كانمان بسه‌لمێنین:
1- بۆ نمونه خوێندكار هه‌یه ئۆفه‌ری كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی وه‌رگرتوه چه‌ندین ماده‌ی ته‌كمیلی هه‌بوه كه چووه‌ته زانكۆی مه‌نێوره هیچی نه‌بوه و ماده‌ی ته‌كمیلی بۆ دانه‌نراوه.
2- له كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه له به‌شی مێژو ئه‌بێت ماده ته‌كمیلیه‌كانت ته‌واو بكه‌ی ئینجا ئه‌توانی به‌شدار بیت له كۆرسی ماسته‌ر كه‌چی له به‌شی كۆمه‌ڵناسی رێنماییه‌كان جیاوازه. له كاتێكدا خوێندكار هه‌بوه 7 ماده‌ی ته‌كمیلی هه‌بوه. واته 6 مانگ ئه‌و ته‌نها ته‌كمیلی خوێندوه.
3- له به‌شی كۆمه‌ڵناسی كۆلێژی ئادابی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه لایه‌نی كه‌م ئه‌بێت به سی كۆرس ماده‌كان ته‌واو بكه‌یت، به‌ڵام له به‌شی مێژو جوگرافیا وا نیه و جیاوازه و ئه‌توانی به دوو كۆرس ته‌واوی بكه‌یت.
4- له كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه. ئه‌توانی له كاتی خوێندنی كۆرسی ئه‌كادیمدا ناونیشانی تویژینه‌وه‌كه‌ت تۆمار بكه‌یتو سیمنیار له سه‌ر پلانی تویژینه‌وه‌كه‌ت ساز بكه‌یت. به‌ڵام له كۆلێژی ئاداب ئه‌مه ته‌واو جیاوازه و هه‌تا خوێندنی ئه‌كادیمی ته‌واو نه‌كه‌یت و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی نه‌كه‌یت. ئه‌وه ناتوانی ناونیشانی توێژینه‌وه‌كه‌ت جێگیر بكه‌یت.
پێنجه‌م: ئه‌م بریاڕه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و خوێندكارانه‌ی له به‌ر چاو نه‌گرتوه كه كۆلێژه‌كانیان ناچاریان ئه‌كات هه‌ر دوو كۆرسی زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ته‌واو بكه‌ن، كه هه‌ر یه‌كه‌ی ماوه‌ی 40 رۆژه. له كاتێكدا كاتێك ئۆفه‌ركه‌ت ئه‌ده‌نی ئه‌و مه‌رجه‌ی تێدا نیه، به‌ڵام دواتر هه‌تا كۆرسی عه‌ره‌بی ته‌واو نه‌كه‌ی ناتوانی ناونیشانی تویژینه‌وه‌كه‌ت جێگیر بكه‌یت. كه هه‌ندێك جار ئه‌بێت دوو یان سی مانگ چاوه‌ری بكه‌یت تا ئه‌و كۆرسانه ده‌ست پێئه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر كۆرسی ئینگلیزی ته‌واو نه‌كه‌ی ئه‌وا ناتوانی تویژینه‌وه‌كه‌ت پێشكه‌ش بكه‌یت.
شه‌شه‌م: ئه‌م بریاره به هیچ شێوه‌یه‌ك بارودۆخی ژیانی خوێندكارانی خوێندنی ماسته‌ری له میسر له به‌رچاو نه‌گرتوه، چونكه ئێستا سه‌رده‌می موباره‌ك نیه و ژیان لێره زۆر قورسه بۆ نمونه كرێی شوقه‌یه‌ك له نێوان سێسه‌د دۆلار بۆ پێنجسه‌د دۆلاره.
حه‌وته‌م: ئه‌گه‌ر به‌ر له هاتنی خوێندكار بۆ میسر بریارێكی له‌م جۆره هه‌بوایه ئه‌وه خوێندكار له‌وانه‌یه وڵاتێكی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردایه.
هه‌شته‌م: میسر یه‌كێكه له نا سیسته‌می ترین وڵاته‌كانی دنیا له رووی كاروباری ئیدارییه‌وه كه ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك چه‌ند رۆژێكی بوێت ئه‌وه هه‌ندێك جار چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان چه‌ند مانگێك ئه‌خایه‌نێت به هۆی رۆتیناتی زۆره.
له كۆتایدا هیوادارین به‌رپرسانی به‌رنامه‌ی تواناسازی به‌م بریاریاندا بچنه‌وه، به له به‌ر چاوگرتنی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه. چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكار نیه. ئه‌گه‌رنا ئه‌وه ئاماده‌ین هه‌مو رێوشوێنێكی مه‌ده‌نیانه بگرینه‌به‌ر له پێناو ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره.
له گه‌ڵ رێزدا. . . . . .
ژماره‌یه‌ك خوێندكاری ماسته‌ر له زانكۆكانی میسر
ناوی ئه‌و خوێندكارانه‌ی پشتگیری‌یان له به‌یاننامه‌كه كردوه
1-شاكر محمد محمود
2- عمر اكرم سلیم
3- نه‌وا نورس رشید
4-هیوا سعید محمد - جامعه المنێوره -قسم الاجتماع
5- ماردین جاسم محمد عزیز -جامعه القاهره -قسم علم النفس
6-كاروان ابراهیم خد ر -اسكندریه-ماسته‌ر-علومی جنائی.
7- مرادخان جمیل- جامعه القاهره
8- ێالح رحمن عبدالله_ جامعه حلوان.
9-امانج عمر عبدالله: زانكۆی حلوان- كۆلیزی ئاداب به‌شی كۆمه‌لناسی.
10-هاجر اسماعیل ویس
11-شیلان عاێی لگیف
12-مۆید اسماعیل محمد
13-علی ابراهیم علی زانكو ی منێوره كولیزی تجاره
14- هیوا سامی كولیزی ئاداب زانكوی منێوره
15-حسین رحمن عزیز جامعه المنێوره /كلیه التجاره
16-هیوا علی خدر جامعه المنێوره كلیه ئاداب| علم الاجتماع
17- شاكر رچا احمد / زانكۆی اسكندریه / كۆلیزی ئاداب / به‌شی میزوو
18- عمر حسین شریف/ كلیه الاپار/ القاهره.
19-سه‌ركار ێلاح ا‌لدین اسماعیل/جامعه المنێوره/قسم علم النف
20دلشاد خلیل اسعد /جامعه اسنكدریه حقوق/
21- هیدی حویز محمدڕمین، جامعه المنێوره، كلیه الاداب/الاجتماع
22- عبدالله عبدالرحمن عبدالله -جامعه الاسكندریه كلیه الاداب
23 خالد علی احمد جامعه المنێوره. التجاره.
24-بخت‌یار عولا ره‌ش، جامعه القاهره، كلیه اڵاداب، قسم اللغه العربیه
25-عباس قاسم - جامعه المنێوره -اداب علم الاجتماع
26- نبز امین. جامعه اسكندریه. علم الاجتماع
27- محمد عبدالله. جامعه اسكندریه. علم الاجتماع
28- هیمن كامیل. جامعه اسكندریه. علم الاجتماع
29-مها حسین. جامعه اسكندریه. علم الاجتماع
30-خبات علی