به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی"دارا حه‌سه‌ن"به‌و پێیه‌ی كه‌سێكی به ئه‌زمونه له بواره‌كه‌ی خۆیدا و هاوكات له‌رووی زانسیته‌وه شاره‌زاییه‌و به‌شداری له‌چه‌ندین خول له‌بواری پێشبینیكردنی كه‌ش و هه‌وادا كردووه، پشت به زانیارییه‌كانی له‌باره‌ی ره‌وشی كه‌ش و هه‌واوه ده‌به‌ستین و مافی ئه‌وه‌شی هه‌یه لێدوان بۆ راگه‌یاندنه‌كان بدات و زانیاری له‌باره‌ی كه‌ش و هه‌واوه بۆ هاووڵاتیان بخاته روو.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌به‌رنه‌بوونی روانگه‌یه‌كی كه‌شناسی بۆ پیشبینی كردنی بارودۆخی كه‌ش و هه‌وا له‌هه‌رێمی كوردستان، فه‌رمانگه حكومییه‌كانی سلێمانی بۆ ئاماده‌باشی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكی سروشتی پشت به زانیاری و پێشبینیه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ده‌به‌ستن.
له‌باره‌ی پێشبینیه‌كان بۆ ره‌وشی ك
ه‌ش و هه‌وا له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رز له باكوره‌وه له‌سه‌ر ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو، به‌ڵام له ئه‌مشه‌وه‌وه كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله به‌رزه نامێنێت و شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی نزم روو له هه‌رێم ده‌كات.
دارا حه‌سه‌ن وتیشی: به‌هۆی كاریگه‌ری ئه‌و شه‌پۆله نزمه پاڵه‌په‌ستۆیه‌وه، ئه‌گه‌رێكی لاواز هه‌یه ئه‌مشه‌و و به‌یانی16/2 له‌ناوچه‌كانی سلێمانی و گه‌رمیان به رێژه‌ی جیاواز باران ببارێت.
به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌مسالڕ تا ئه‌م به‌رواره له شاری سلێمانی 460 ملم باران باریووه.