{imageshow sl=23 sc=16 /}
هه‌ردوو پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری كوردستان (سنه) كۆ ده‌بنه‌وه‌و میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ده‌روازه‌ی سنوری باشماخ داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه 24 كاتژمێر به‌رووی هاووڵاتیان و گه‌شتیاراندا كراوه بێت.
به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری وه‌فدێك له به‌رێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، سه‌ردانی مه‌رزی باشماخی نێوده‌وڵه‌تی كرد و له دیوی كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌شداری كرد له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ترمیناڵ له ده‌روازه‌كه‌دا.
له‌و مه‌راسیمه‌دا كه جێگری وه‌زیری رێگه‌وبان و گواسته‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و پارێزگاری كوردستان (سنه) و نوێنه‌ری مه‌ریوان له په‌رله‌مانی ئێران و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئێران تیدا ئاماده‌بوون، چه‌ندین وتار پێشكه‌ش كران.
له وتاره‌كاندا ته‌ئكید له بابه‌خی ده‌روازه‌ی سنوری باشماخ كرایه‌وه بۆ هه‌ردوو وڵات و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ده‌روازه‌كه‌ش به هۆیه‌ك بۆ باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لا له قه‌ڵه‌م درا.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند " چاكه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و دانیشتوانی پارێزگاكانی سه‌رسنورمان له بیرناچێت كه له رۆژانی ته‌نگانه‌دا به هانامانه‌وه هاتوون و ئێستاش درفه‌تی باش هه‌یه‌و كاتی ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر گه‌شه‌پێبده‌ین"
پارێزگاری سلێمانی ده‌روازه‌ی باشماخی به شاده‌ماری بازرگانی و ئابوری سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران له قه‌ڵه‌م دا‌و وتی: هه‌رچی پێویست بێت بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌روازه‌كه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.
له‌به‌شێكی تری وته‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی، رایگه‌یاند ژماره‌كان نیشان ده‌ده‌ن بارزگانی و هاتوچۆی گه‌شتیاری له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا سالڕ به‌ساڵ له به‌رزبوونه‌وه‌دا، به‌ڵام ئه‌وه كه‌متره له خواستی هه‌ردوو لامان و ده‌مانه‌وێت ژماره‌كان زیاتر به‌رز بكه‌ینه‌وه. پارێزگار وتی.
هه‌ر له‌و رووه پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵه‌كانی بۆ كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌روازه‌ی تری ره‌سمی له‌نێوان سلێمانی و كۆماری ئیسلامی ئێران خستووه‌ته روو، ته‌ئكیدیشی له جإ به‌جإ كردنی رێكه‌وتننامه‌كانی لێكگه‌یشتنی نێوان پارێزگای سلێمانی و پارێزگا هاوسنورییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران كرده‌وه بۆ گه‌شه‌پێدانی ده‌روازه سنورییه‌كان.
هه‌ر له‌وته‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی ده‌ستخۆشی له پارێزگاری كوردستان كرد بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی ترمیناڵ له ده‌روازه‌كه‌دا و ئاماژه‌ی بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ گه‌شه‌پێدانی ئه‌و ده‌روازه‌یه و ئاشكرای كرد رێگه‌ی نێوان باشماخ- پێنجوێن له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌ی به دووسایدكردنی رێگه‌ی سلێمانی-باشماخ، راده‌ستی دوو كۆمپانیا كراوه بۆ جێبه‌جإ كردن كه درێژییه‌كه‌ی 12 كم ه به به‌های 41 ملیارد دینار.
دوای مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی ترمیناڵی باشماخ، له نێوان پارێزگاری سلێمانی و پارێزگاری كوردستان (سنه) به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی هه‌ردوو لا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كێشه و گرفته‌كانی ده‌روازه‌ی باشماخ گفتۆگۆیان له‌سه‌ركرا.
هه‌ردوولا هاورابوون، هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و جإ به‌جإ كردنی رێكه‌وتننامه‌كانی لێكگه‌یشتنی نێوانیان.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بریاردرا هه‌ردوولا هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه 24 كاتژمێر كراوه بێت به‌رووی هاووڵاتیان و گه‌شتیاراندا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بریاردرا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو لا له رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ی داهاتووه‌وه بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له ده‌روازه‌كه كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆ بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌كردنی رێگری و كێشه‌كانی ده‌روازه‌كه‌و كردنی به 24 كاتژمێری.
له لایه‌كی تر پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گه‌رمك و به‌رێوه‌به‌ری نشینگه‌ی سلێمانی و كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنوری (سه‌یران به‌ن) ی كرد.
له‌سه‌ردانه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌زامه‌ندی دراوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ش بكرێته ده‌روازه‌یه‌كی ره‌سمی و ته‌نیا ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق ماوه.
پارێزگار داوای له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد پلانی جإ به‌جإ كردنی پرۆژه‌كان بۆ داهاتوو له ده‌روازه‌كه‌دا دارێژن و كار بكه‌ن بۆ پاكردنه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌روازه‌كه له‌و كێڵگه مینانه‌ی هه‌یه، هاوكات پارێزگار به‌ڵێنیدا هه‌وڵ بده‌ن بۆ دروستكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كان له ده‌روازه‌كه‌دا.
پارێزگار داوای له كونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران كرد كار بكات بۆ زیاتركردنی ده‌وام له دیوی ئێرانی ده‌روازه‌كه‌و دروستكردنی گۆڕه‌پانێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كان
كونسوڵی كوماری ئیسلامی ئێرانیش دوای په‌یوه‌ندی كردن له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی پارێزگای كوردستان (سنه) رایگه‌یاند كاتژمێرێك ده‌وامی ده‌روازه‌كه زیاد ده‌كرێت و به‌ڵێنیدا كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ترش بكات.