بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگه‌یاند، هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان باندێكی ڕفاندنیان له هه‌ولێر قۆڵبه‌ست كردووه.
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عه‌میدی مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا كه له هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن ساز كرا، سەبارەت بە وردەکاریی ئازادکردنی هاووڵاتییەک کە لەلایەن باندێکەوە لە شاری هه‌ولێر دەستبەسەر کرابوو، ڕایگه‌یاند كه ئه‌و بانده دوای ڕفاندنی هاووڵاتییه‌كه داوای 80 هه‌زار دۆلاریان له خانه‌واده‌كه‌ی دەکرد بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رامبه‌ردا ئازادی بکه‌ن.
عه‌مید عه‌بدولخالق ڕوونی كرده‌وه "له رێكه‌وتی 2014/2/16 له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییەك له ناوشاری هه‌ولێر ئاگادار كراینه‌وه به بێ ئه‌وه‌ی شوێنی بزاندرێت، بۆیه دوای چاودێرییه‌كی چڕ، به هۆی مۆبایله‌وه تواندرا سه‌ره‌تا دوو له‌م تاوانبارانه ده‌ستگیر بكرێن له ناو باڵاخانه‌ی تابلۆ مۆڵ كه ژن و مێردێك بوون به ناوه‌كانی (ا. ف. ع) و (ه. ف. ر)، دواتر تواندرا شوێنه‌كه بدۆزرێته‌وه و له لایه‌ن پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه كۆنتڕۆڵ كرا و دوو تۆمه‌تباری تریش به ناوه‌كانی (خ. ف. ر) و (ر. ف. ر) ده‌ستگیر كران، پاشان هاووڵاتییه‌كه‌ش ئازاد كرا".