{imageshow sl=25 sc=16 w=777 /}
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێمی كوردستان (نزاهه) چۆنێتی كاركردنی ده‌سته‌كه‌و یاسای ده‌سته‌كه‌ی روونكرده‌وه، هاوكاتیش سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا 1085 فۆرمیان بۆ ئاشكراكردنی سامانی به‌رپرسان دابه‌شكردووه.
ئه‌مرۆ 23ی شوباتی 2014 به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان (د. ئه‌حمه‌د ئه‌نور) به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراوانی ده‌سته‌كه، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی كۆبووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی هه‌رێم، چۆنێتی كاركردن و یاسای ده‌سته‌كه‌ی روونكرده‌وه.
له‌و رووه‌وه رایگه‌یاند: به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێم، ئامانجی ده‌سته‌كه رێگرییه له به‌كارهێنانی مۆڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و بڵاوكردنه‌وه‌ی كلتوری دژه گه‌نده‌ڵی و خۆپارێزییه له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ست پاكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: تا ئێستا نزیكه‌ی 1085 فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسانیان دابه‌شكردووه به‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تیش فۆرمی ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامان دابه‌ش ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسانه‌ی یاسای ده‌سته‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
د. ئه‌حمه‌د ئه‌نور ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد له‌رێگه‌ی پێشنیارێكهوه ده‌یانه‌وێت 16 مادده‌ی یاساكه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موار بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه بتوانن باشتر كاره‌كانیان راپه‌رێن، هاوكات راشیگه‌یاند له داهاتوودا به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ده‌سته‌كه له شاری سلێمانی ده‌كه‌نه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی بوونی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد‌و پشتیوانی خۆی بۆ كاره‌كانی ده‌سته‌كه و ئاشكراكردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌رپرسانی حكومی له سلێمانی ده‌ربڕی.