له‌ماوه‌ی نیو كاتژمێردا 3 بومه‌له‌رزه به گوڕی جیاواز ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند.
دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بومه‌له‌رزه‌و كه‌شناسی سلێمانی رایگه‌یاند: پێشنیوه‌رشۆی ئه‌مرۆ له ماوه‌ی نیو كاتژمێردا 3 بومه‌له‌رزه به گوڕی جیاواز ناوچه‌كانی سلێمانی هه‌ژاند، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی به دواوه نه‌بووه.
دارا حه‌سه‌ن وتی: بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م، كاتژمێر 11، 59 خوله روویداوه‌و گوڕه‌كه‌ی 3، 5 پله بووه به پله‌ی رێخته‌ر و سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه 56 كم دوور بووه له سه‌نته‌ری تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی.
بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش كاتژمێر 12. 19 خوله‌ك روویداوه‌و گوڕه‌كه‌ی 3، 2 پله بووه‌و سه‌نته‌ره‌كه‌ی 48 كم له ناوه‌ندی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانییه‌وه دووربووه.
بومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌میش كاتژمێر12، 26 ناوچه‌كانی قه‌زای پێنجوینی هه‌ژاندووه و گوڕه‌كه‌ی 3، 3 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.