ئه‌ورووپا – برۆكسێل
رۆژی چوارشه‌ممه 19ی شوبات له كۆنفه‌ڕانسێكدا له په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به ئاماده‌بوونی ژمارێك له رابه‌رانی سیاسی و ئایینی عێراق و له ناویاندا، مفتی دیاری عێراق (رافع رفاعی)، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراق (سه‌لیم عه‌بدوڵڵا جه‌بوری)، په‌رله‌مانتار (حه‌یده‌ر مه‌ولا)، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (فه‌لاح مسته‌فا به‌كر)، وته‌بێژی ده‌سته‌ی هیراك له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار (د. عه‌بدولڕه‌زاق ره‌حیم)، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له عێراق (د. محه‌مه‌د ته‌ها) و وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی به‌غدا (مونیر هاشم ئه‌لعوبه‌یدی) باس له ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراق كرا.
ئه‌م كۆنفه‌ڕانسه كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تایبه‌ت به عێراق، (ستروان ستیڤێنسۆن) ه‌وه رێكخرابوو، دوای ئه‌وه به‌سترا كه به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌م دواییانه‌دا راپۆرتێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی بڵاو كرده‌وه تایبه‌ت به عێراق و وا چاوه‌ڕوانی ده‌كرێت رۆژی 26ی شوبات له كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له ستراسبورگ بڕیارێكی له‌سه‌ر ده‌ربكرێت بۆ شه‌رمه‌زاركردنی توندوتیژی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق.
دوای كۆنفه‌ڕانسه‌كه ستیڤێنسۆن وتی: ”من له مانگی نۆڤامبه‌ر له عێراق بوو و چاوه‌م به ژمارێك له سیاسه‌توانانی عێراقی كه‌وت. هه‌موویان هاوڕا بوون و پێیانوتم كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، نوری مالیكی به خێرایی ده‌یه‌وێت ببێت به «سه‌دام حسێن»ێكیتر. ساڵی رابردوو 9500 كه‌س له عێراق گیانیان له ده‌ست داوه”. وتیشی: ”عێراقییه‌كان وتیان كه نوری مالیكی به قۆستنه‌وه‌ی سوپای عێراق و ساروخ و فڕۆكه‌ی ئه‌مریكی ده‌ستی كردووه به ئۆپه‌راسیۆنی ژینوسایدی نه‌ته‌وه‌یی به‌رانبه‌ر به ئه‌هلی سوننه و به پاساوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر خه‌ڵكه‌كه‌ی كوشتار ده‌كات. ئه‌مریكا بڕیاری داوه به فرۆشتنی كۆپته‌ری (ئاپاچی) هاوكاریی نوری مالیكی بكات بۆ قه‌تڵوعامكردنی دانیشتووانی پارێزگای ئه‌لئه‌نبار و ئه‌وه‌ش ترسناكه”.
ستیڤێنسۆن له به‌شێكیتری وته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی دا به ره‌وشی 3000 په‌نابه‌ری ئێرانی دانیشتووی كامپی لیبرتی و وتی من زۆر تووڕه‌م كه ئه‌بینم حكومه‌تی عێراق ته‌نانه‌ت رێگری ده‌كات له چوونی خۆراك بۆ لیبرتی و گواستنه‌وه‌ی سیاناو بۆ ده‌ره‌وه‌ی كامپه‌كه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسیه بۆ سه‌ر ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه. دانیشتووانی كامپه‌كه زۆر جار كه‌وتونه‌ته به‌رپه‌لاماری هێزه‌كانی نوری مالیكی و له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا هه‌ڵویستیان لاواز بووه و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كوشتاری زیاتری ئه‌و په‌نابه‌رانه”.
به‌رپرسی به‌شی په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا تایبه‌ت به عێراق وتی: كاتی ئه‌وه هاتووه رۆژئاوا هه‌ڵوێستی خۆی بگۆڕێت. رۆژئاوا رایانگه‌یاندبوو دیموكراسییه‌كی كارامه‌یان له عێراق دامه‌زراند كه‌چی وا نییه. له حاڵی حازردا نوری مالیكی به پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر وه‌زاإره‌تی ناوخۆی و ده‌زگای هه‌واڵگری و 6 ده‌زگایتری خستۆته ژێر ركێفی خۆی”.
د. رافع رفاعی له وتارێكدا تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له عێراق و وتی: ”نوری مالیكی سیاسه‌تی كوشتاری خه‌ڵكی پێڕه‌و كردووه و له‌و كاته‌وه كه (خۆی وته‌نی) به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ده‌ستپێكردووه له پارێزگای ئه‌لئه‌نبار ته‌نانه‌ت ئه‌ندامێكی ئه‌لقاعیده‌ی نه‌كوشتووه و ئه‌وه‌ی كردوویه‌تی ژینۆسایده. ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌یه و ئه‌گه‌ر روو بدات هه‌موو گه‌لی عێراق زیان ده‌كات. په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ده‌بێ له‌م ره‌وشه بكۆڵێته‌وه. به‌داخه‌وه وڵاته‌كه‌مانیان له ده‌فرێكی ئاڵتونیدا راده‌ستی ئێران كردووه”.
سه‌لیم عه‌بدوڵڵا جه‌بوری، سه‌رۆكی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی په‌رله‌مانی عێراقیش وتی: ”ئێمه له قسه و شتی زاره‌كی و واده‌ی بێ كرداری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ماندوو بووین. ئه‌وانه ناتوانێت كۆتایی بهێنێت به خوێنڕشتنه‌كان. له ناو زیندانه‌كانی عێراقدا به‌زۆره‌ملی زیندانیه‌كان ناچار ده‌كه‌ن دان به شتی ناڕاستدا بنێن و به درۆ دان به تاواندا بنێن. عێراق وڵاتێكی فره‌جۆره و كوشتار به‌رده‌وامه. رۆژانه 10 ئوتۆمبێلی مینرێژكراو ده‌ته‌قێته‌وه. ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ئه‌لئه‌نبار ئاواره بوون. ئه‌و خه‌ڵكه مافه‌كانی خۆیان له ده‌ست داوه”.
حه‌یده‌ر مه‌ولای په‌رله‌مانتاری عێراق په‌رۆشی خۆی ده‌ربڕی تایبه‌ت به ره‌وشی دڵته‌زێنی مافی مرۆڤ و وتی: ”چاوه‌ڕوان بووین دوای رووخانی حكومه‌تی پێشووی عێراق دیموكراتیه‌ت روو له وڵاته‌كه‌مان بكات به‌ڵام واده‌رنه‌چوو. ئێستا ئێمه به‌ره‌وڕووی قه‌یرانێكی سیاسی بووینه‌ته‌وه”.
پترۆس سیلوا، سه‌رۆكی شاندی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی: ”وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ له ساڵی 2009 هه‌ڵوه‌شایه‌وه. حكومه‌ت ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سه‌ربه‌خۆی پێكهێنا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه پێوه‌ندیدار نه‌بێت به لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه. توندوتیژی به‌رانبه‌ر به ژنان له هه‌ندێك به‌شه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به زۆری به‌رچاو ده‌كه‌وێت و بۆ راگرتنی ئه‌م پێشێلكارییانه یاساگه‌لێكی زۆرمان داناوه. نزیكه‌ی 200000هه‌زار كه‌س جێگۆركێ پێكراون و 200000 هه‌زار په‌نابه‌ری سوری له هه‌رێمی كوردستانن”.
د. عه‌بدولڕه‌زاق ره‌حیم شه‌مه‌ری، نوێنه‌ری شاندی هێراكی پارێزگای ئه‌لئه‌نباریش له وته‌یه‌كدا باسی ره‌وشی ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد و وتی: ”هاتووم ده‌نگی جه‌ماوه‌ی ئه‌و پارێزگایه بگه‌یه‌نم به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا. ئێمه ساڵی 2012 ده‌ستمان به مانگرتن كرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دیار بوو كه هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ری هێمنانه‌ی كێشه‌كه هه‌بوونی نیه. سوپای مالیكی هێرشی كرده سه‌رمان و تاوانێكی زۆری ئه‌نجامدا. نوری مالیكی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێكردین كه راپه‌ڕینه‌كه‌مان لایه‌نی بیانی له پشته. له‌به‌رچی ئێوه چاوتان چووقانده به‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو كوشتارانه‌ی میلیشیای شیعه‌ی به‌رانبه‌ر ئێمه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن؟”.
”مافی مرۆڤ باج نیه و مافێكی بنه‌ڕه‌تییه. ئێمه رێز ده‌گرین له مافه‌كانی مرۆڤ”. فه‌لاح مسته‌فا بكر، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی. وتیشی: ئێمه‌ی كورد ئه‌زموونی زۆرمان هه‌یه و ئازاری زۆرمان چه‌شتووه. ئێمه له قۆناغی سه‌ره‌تایی دیموكراتیه‌تداین و هیچ كه‌س بێ عه‌یب و كه‌موكوڕی نیه. ئێستا باری ئابووری و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵك خراپ نیه. ئێمه خه‌ڵكانی راگوێزراو و په‌نابه‌رمان له‌خۆ گرتووه. ئێمه تایبه‌ت به كێشه‌ی ئافره‌تان و مناڵان هه‌نگاومان ناوه و هه‌نگاویتریش بۆ به‌هێزتركردنی ئه‌و ره‌وشه هه‌ڵده‌گرین. ژنان ده‌بێ به‌شێك بن له كۆمه‌ل. ئێمه به پێچه‌وانه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی عێراق به‌رده‌وام پێشوازیمان كردووه له راپورته‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به مافی مرۆڤ و هه‌رگیز كه‌سمان به پله 2 دانه‌ناوه. ئێمه ده‌مانه‌وێت عێراقیش وه‌ك كوردستان بێت”.
به نوێنه‌رایه‌تیی بزوتنه‌وه‌ی ئاشووری، كلدانی، سه‌ره‌یانی، (كامل زوزو) وتی: ”له حاڵی حازردا، حكومه‌تی عێراق سیسته‌مێكی سه‌ره‌ڕۆیانه‌یه و مه‌سیحیه‌كان له ره‌وشێكی توانه‌وه‌دان له كاتێكدا عێراق شوێنی باب و باپیرانمانه. به‌رنامه‌یان هه‌یه بۆ گۆڕینی دیموگرافیی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ئه‌وه‌ش دوارۆژمان نادیار ده‌كات و پێویسته په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كه‌مایه‌تیه‌كانی عێراق زیاتر بخاته به‌ر سه‌رنجی خۆی”.
ئه‌وانه و سیاسه‌توانی ئیتالی، (خاتوو ئیلیزابتا زامپاروتی) له لایه‌ن رێكخراوی ناحكومه‌ی «ده‌ست له قابیل مه‌ده‌ن» وتی: ”له حاڵی حازردا دوای وڵاتی چین و ئێران، عێراق زۆرترین ئاماری ئیعدامكردنی تێدا هه‌بووه. له حاڵی حازردا له بینایه‌ی مقه‌ڕی وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری، ئه‌و شوێنه‌ی (سه‌دام حسێن) یان تێدا ئیعدام كرد به‌رده‌وام خه‌ڵك ئیعدام ده‌كرێن. سیسته‌می دادی عێراقی له كار كه‌وتووه و تاكه‌كان بێ پارێزه‌ر ئیعدام ده‌كرێن. ئێمه ده‌بێ له ره‌وشی ئه‌مڕۆی عێراق بكۆڵینه‌وه.
ع. م