دوای روودانی چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له قه‌زای پێنجوێنی پارێزگای سلێمانی، شه‌وی رابردوو و ئه‌مرۆ، چه‌ند بومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر هه‌مان ناوچه‌یان هه‌ژاند. به‌پێی پێشبینیه‌كانی كه‌شناسی سلێمانیش له سبه‌ینإ وه شه‌پۆلێكی بارانبارین روو له ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌كات و كاریگه‌رییه‌كه‌ی تا دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند دوای روودانی سإ بومه‌له‌رزه له قه‌زای پێنجوێن، شه‌وی رابردوو ئه‌مرۆش سإ بومه‌له‌رزه‌ی تر له هه‌مان ناوچه روویان داوه.
دارا حه‌سه‌ن وتی: بومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م كاتژمێر 9، 6 خوله‌ك به‌گوڕی 3، 1 پله به پێی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه‌و و سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزه‌كه‌ش 48 كم دوور بووه له‌ناوه‌ندی تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانی.
بومه‌له‌رزه‌ی دووه‌میش كاتژمێر 1، 38 خوله‌كی شه‌و روویداوه به‌هه‌مان گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی پێشووتر و به دووری 56 كم له سنته‌ری تۆماركردنی بومه‌له‌رزه‌ی سلێمانییه‌وه.
بومه‌له‌رزه‌ی سێیه‌میش سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 25ی شوباتی 2014 له كاتژمێر 9، 5 خوله‌ك روویداوه‌وه و گوڕه‌كه‌ی به پێوه‌ری رێخته‌ر 3، 3 پله بووه‌و به دووری 48 كم له سه‌نته‌ری بومه‌له‌رزی سلێمانییه‌وه.
دارا حه‌سه‌ن به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی بومه‌له‌رزه‌و كه‌شناسی سلێمانی له باره‌ی ره‌وشی كه‌ش و هه‌واش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا رایگه‌یاند: له سبه‌ینێ وه 26ی شوبات، ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌وێته به‌ر كاریگه‌ری شه‌پۆلێكی پاڵه‌په‌ستۆی نزم و به‌و هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری بارانبارین له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ش تا رۆژی 27ی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت.