به‌شێك له پاره‌ی قه‌ره‌بووی شیری منداڵان، گه‌شتووه‌ته بانكه‌كانی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووه‌كه پێكهاتووه‌و بریاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا به‌پێی بنكه‌كانی خۆراك قه‌ره‌بووه‌كه دابه‌ش بكرێت.
له چوارچێوه‌ی بریارێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقدا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی به‌شێك له مادده‌كانی خۆراكی مانگانه له دوو ساڵی رابردوودا، بڕی (7027309000) ملیارد دینار بۆ قه‌ره‌بووی شیری منداڵان گه‌شتووه‌ته بانكی به‌ختیاری له شاری سلێمانی و لیژنه‌یه‌ك به سه‌رپه‌ره‌شتی پارێزگای سلێمانی بۆ دابه‌شكردنی قه‌ره‌بووه‌كه پێكهاتووه‌و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا قه‌ره‌بووه‌كه دابه‌ش بكرێت.
عه‌بدول خالق محه‌مه‌دبه‌رێوه‌به‌ری كارگێری پارێزگای سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت پرۆسه‌ی قه‌ره‌بووه‌كردنه‌وه‌كه به پێی بنكه‌كانی فۆرمی خۆراك و به هه‌مان میكانیزمی دابه‌شكردنی قه‌ره‌بوونی به‌شه خۆراك ده‌بێت.
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌فتانه چه‌ند بنكه‌یه‌ك قه‌ره‌بووه‌كه وه‌ربگرن.
جیگه‌ی باسه بڕی قه‌ره‌بووه‌كه بۆ هه‌ر مانگێك (14) هه‌زار و 500 دیناره‌و له مانگی 3ی 2012 و تا مانگی 10ی 2013 هه‌ژمار ده‌كرێت و ته‌نیا ئه‌و منداڵانه ده‌گرێته‌وه كه له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌مه‌نیان له نێوان 1 رۆژ بۆ سالێك بووه.