{imageshow sl=26 sc=16 w=777 /}
ئه‌مرۆ 26ی شوباتی 2014، به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و ژماره‌یه‌ك له به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی، ته‌لاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی سلێمانی كرایه‌وه.
له چوارچێوه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی به‌شه‌كانی ته‌لاره‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه و وێرای پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی سلێمانی، پارێزگار كاره‌كانی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی به‌رز نرخاند و هیوای خواست بینا نوێكه ببێته هۆی زیاتر هاندانیان بۆ كاركردن و خزمه‌تكردنی ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی.
پارێزگار دووپاتی كرده‌وه هه‌وڵه‌كان بۆ دابینكردنی بینای گونجاو بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ته‌لاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی سلێمانی، له‌سه‌ر رووبه‌ری 700 مه‌تر چوارگۆشه بیناكراوه‌و ته‌لاره‌كه پێكهاتووه له 5 نهۆم و به‌سیستمێكی نوێ كاری فه‌رمانگه‌كه‌ی تێدا رێكخراوه‌و و كۆی تێچوونی پرۆژه‌كه‌ش 3، 437، 000، 000 ملیارد دیناره له سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
به پێی ئامارێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی رێگه‌وبانی سلێمانی، له ساڵی 2013 دا 123 پرۆژه‌ی به گوژمه‌ی 120 ملیارد دینار جإ به‌جإ كردووه و له‌و ژماره‌یه‌ش 66 پرۆژه‌یان ته‌واو بووه‌و 57 پرۆژه‌یان كاركردن تیدا به‌رده‌وامه.