پارێزگار سلێمانی پێشوازی له‌ باڵیۆزی توركیا كرد

به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح، پارێزگاری سلێمانی، له‌ بینای پارێزگای سلێمانی پێشوازیكرد له‌ فاروق قایماغچی، باڵیۆزی تۆركیا له‌ عیراق.

له‌ دیدارێكدا كه‌ كونسوڵی گشتی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان تیدا ئاماده‌بوو، پارێزگاری سلێمانی و باڵیۆزی توركیا، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كارو وه‌به‌رهێنان له‌ پارێزگای سلێمانی و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌ كلتوری و ئابورییه‌كانی هه‌ر دوو لا.

له‌ دیداره‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆسته‌كه‌یه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ باڵیۆزی توركیا كردو ته‌ئكیدی له‌ كاركردن و هه‌وڵدانی دوو لایه‌نه‌ كرده‌وه‌ بۆ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو لا.

پارێزگار له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ده‌فه‌ته‌كانی كارو سه‌رمایه‌گوزاری و وه‌به‌رهێنانی سلێمانی بۆ باڵیۆزی توركیا روونكرده‌وه‌ داوای كرد زیاتر هانی كۆمپانیاكانیان بده‌ن بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رته‌كانی گه‌شتیاری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی له‌ پارێزگای سلێمانی.

له‌ به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی توركیا خۆشحاڵی خۆی به‌ سه‌ردانی بۆ شاری سلێمانی ده‌ربڕی و سوپاسی پاڵپشتی و هاوكارییه‌كانی پارێزگاری سلێمانی كرد.

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە