یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به تووندی ره‌خنه له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عێراقی ده‌گرێت له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی له بواری پێدانی بودجه‌و راگرتنی مووچه‌ی هاووڵاتیان.
مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی زانایان له لێدوانێكیدا بۆ سایتی زانایان گووتی: ئه‌وه‌ی ئێستاكه حكومه‌تی عێراقی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو دوژمنكارانه‌یه‌و، دووره له گیانی پێكه‌وه‌ژیانی هاوبه‌ش، به‌تایبه‌تی رێگرتن له دانی مووچه‌و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی شه‌رعی پیرۆزی ئیسلام‌و هه‌موو ئایینه ئاسمانیه‌كانه، چونكه وێڕای هه‌ستی سته‌مكارانه بڕینی قووتی ژیانی خه‌ڵك‌و، دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی وڵاته سته‌مكاره‌كانه، به‌مه‌ش ئێستا گه‌لی كورد هه‌ست ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق هه‌مان مامه‌ڵه‌ی سه‌ركرده یه‌ك له دوا یه‌كه‌كانی عێراق دژی كورد دووباره ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش رۆژ به رۆژ هه‌ستی گه‌لی كورد زیاتر بریندار ده‌كات‌و، گیانی پێكه‌وه‌ژیان لاوازتر ده‌كات، چونكه ئه‌م مامه‌ڵه‌یه ته‌نها له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم نییه، به‌ڵكو پێش ئه‌وه دژایه‌تیكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه، به‌مه‌ش ده‌یان مه‌رگه‌سات به بیر كورد دێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی زانایان ته‌ئكیدی كرده‌وه، كه خه‌ڵك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای مووچه‌و دابینكردنی ژیانێكی شه‌ڕه‌فمه‌ندانه بكات، به‌ڵام وه‌ك دیاره بابه‌ته‌كه له‌وه گه‌وره‌تره كه په‌یوه‌ست بێت ته‌نها به حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، بۆیه داوای له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان كرد ئارامگر بن‌و، هه‌میشه به رۆحێكی پڕ حیكمه‌ت‌و خۆڕاگری مامه‌ڵه بكه‌ن.
هه‌ر له‌م لێدوانه‌یدا سه‌رۆكی زانایان داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، شه‌و‌و رۆژیان بكه‌نه یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه‌و، خوازیاریش بوو له ئایینده‌دا حكومه‌تی هه‌رێم بیر له چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بكاته‌وه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی هه‌ر حاڵه‌تێكی دیكه‌ی له‌م جۆره.