له‌مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان و به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و شوان محێدین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێم و سه‌رۆكی دادگای سلێمانی داواكاری گشتی سلێمانی، بۆ یه‌كه‌م جار دادگای كارگێری له سلێمانی كرایه‌وه كه دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌نده به یه‌كلایكردنه‌وه‌ی كه‌یسه كارگێرییه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا وه‌زیری دادی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاری سلێمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورا‌و سه‌رۆكی داواكاری گشتی سلێمانی تیشكیان خسته‌سه‌ر گرنگی دادگاكه‌و میكانیزمی كاری كردنی.
له‌و رووه‌وه شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری دادی هه‌رێم رایگه‌یاند: دادگاكه له‌سه‌ر بریاری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه‌ته‌وه‌و ئه‌و دادگایه ئاسانكاری زۆر بۆ فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتیان بكات.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای هه‌رێمیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد دادگاكه به پێی مادده‌ی 13ی یاسای شورای هه‌رێم پێكهاتووه‌و به‌شێكه له‌و شواره‌یه.
وتیشی: به‌پێی یاساكه" هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان هاووڵاتیه‌ك سكاڵای هه‌بێت له‌سه‌ر فه‌رمانه كارگێرییه‌كان یان هه‌ر بابه‌تێكی تر په‌یوه‌ست به ئیداره‌وه له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توانێت سكاڵاكه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و دادگایه بكات و ئه‌و دادگایه هه‌ڵده‌ستێت به یه‌كلای كردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی په‌یوه‌ندی به بابه‌ته كارگێرییه‌كانه‌وه هه‌یه‌و چوارچێوه‌ی كاری دادگاكه‌ش به پێی مادده‌ی 13 له یاسای ئه‌نجومه‌نی شورا دیاری كراوه"
پارێزگاری سلێمانیش له‌باره‌ی دادگاكه‌وه روونی كرده‌وه " هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك ئه‌گه‌ر سكاڵای له سه‌ر فه‌رمانێك یان بریارێكی ئیداری هه‌بوو ده‌توانێت له رێگه‌ی ئه‌و دادگایه‌وه یه‌كلای بكاته‌وه"
هه‌ر له كۆنگره‌كه‌دا وه‌زیری دادی هه‌رێم سوپاسی پارێزگاری سلێمانی كرد بۆ هاوكاریكردنی له كردنه‌وه‌ی دادگاكه‌دا و راشیگه‌یاند پارێزگاری سلێمانی به‌ڵێنی پێداون پارچه زه‌وییه‌ك ته‌رخان بكه‌ن بۆ دروستكردنی باڵه‌خانه‌یه‌ك تایبه‌ت به دادگاكه.
له‌لایه‌كی تر له‌سه‌ر پێشنیاری داواكاری گشتی سلێمانی، پارێزگاری سلێمانی به‌ڵیندا سیمینارێك بۆ فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی رێكبخه‌ن بۆ ئاشنابوونی فه‌رمانگه‌كان به یاسای دادگاكه‌و میكانیزمی كاركردنی.