سەرۆکی پەڕلەمانی ئەوروپا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نوسەرێکی کورد دەکات

پاش بڵاوبوونەوەی پەرتووکی 'یەکێتی ئەوروپا' لە برۆکسل کە بریتییە لە یەکەم ڕێبەری ئەکادیمی تایبەت بە یەکێتی ئەوروپا بە زمانی کوردی، مارتن شوولتز سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی نووسەری ئەو پەرتووکە کرد.

لە نامەیەکدا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا وێرای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە زانا کوردە نووسەری پەرتووکی یەکێتی ئەوروپا، هاوکات دەڵێ ئەم پەرتووکە دەستپێشخەرییەکی گرنگە لە چوارچێوەی هەوڵەکانتان بۆڕاکێشانی سەرنجی ڕای گشتی ئەوروپی بە لای بارودۆخی کوردەکان.

شایانی باسەپەرتووکی یەکێتی ئەوروپا لە شەش بەش پێکهاتووە کە جگە لە مێژووی یەکگرتنی ئەوروپی، شیکاری کایە و لایەنە جیاجیاکانی سیاسەت و سیستەمی بەڕێوەبردنی یەکێتی ئەوروپای لەخۆگرتووە و بە ووتەی نووسەری پەرتووکەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکەوێتە بەردەست خوێنەران.

هاوپێچ: وێنەی سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا و کۆپی نامەکەی

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە