بۆ / رای گشتی
ئه‌مڕو رێكه‌تی 3/ئازار 2014 له‌دادگای لێكوڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر مافپه‌روه‌ر چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ (شوان صابر مسته‌فا ) ده‌ست به‌سه‌ركرا، به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، له‌سه‌رداوایی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له هه‌رێمی کوردستان، به پێی مادده‌کانی 229 و 433 له یاسای سزادانی عێراقی ژماره 111ی ساڵی 1969، ئه‌مه‌ش به پێی به‌شی دووه‌م و به‌شی چواره‌می که تایبه‌تن به ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌ران و ئه‌وانه‌ی که راسپێردراون به خزمه‌تی گشتی، هاوکات ناوزڕاندن و ئاشکراکردنی نهێنی.
بۆیه ئێمه له‌كاتێكدا بڕیاری دادوه‌ر به سه‌ركوتكردنی ئازادیه‌كان و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌زانیین ورێكاره یاساییه‌كانی ئه‌مڕۆ گیرایه به‌ر نایاسایین له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه
1- سكاڵاكار هیچ به‌ڵكه‌یه‌كی یاسایی بنبڕی پێشكه‌ش به‌دادگای لێكوڵینه‌وه نه‌كردوه له‌كاتی ده‌رچونی فه‌رمانی دستگیركردنه‌كه‌ی.
2- به‌پێی رێكاره یاساییه‌كان دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه ده‌بێت ئه‌و (استقدام)ئاماده‌كردنی بۆده‌ربكات ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو له‌پێش دادگا و لاری كرد له‌ئاماده‌بوونی ئینجا بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆده‌ربكات له‌م جۆره كه‌یسانه.
3- هه‌ردوو مادده‌ی بابه‌تی سكاڵا شیاوی به‌ڵین نامه‌و ده‌سته‌به‌ریین. (تعاهد. كفاله)كه ده‌كرا به كفاله ئازاد بكرێت هه‌ر وه‌ك له‌بڕیاری جێگری داواكاری گشتی دا هاتوه.
4- رێگه به‌پارێزه‌ره‌كانی نه‌دراوه په‌ڕاوی لێكوڵینه‌وه‌ی بریكاره‌كه‌یان بخوێنننه‌وه، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكاره یاساییه‌كانه.
5- دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه رێگه‌ی نه‌دا سه‌رجه‌م پارێزه‌ران (شوان صابر مسته‌فا ) ئاماده‌بن له‌كاتی لێكوڵینه‌وه و دادگاییكردنه‌كه‌ی ته‌نها یه‌ك پارێزه‌ر نه‌بێت، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێكاره یاساییه‌كان.
6- یه‌كه‌م جاره له هه‌رێمی كوردستان لاساییكردنه‌وه‌یه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یاسا سه‌روه‌ر نییه تیایدا، دادگا (لایه‌ن و دادوه‌ره )و (سكاڵاكار و دادوه‌ریشه)، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی دادپه‌روه‌ریه.
بۆیه ئێمه وه‌ك رێكخروه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی چالاكوانان و میدیاكاران داواكارین كه:
1- ده‌ست به‌جێ مافپه‌روه‌ر چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ (شوان صابر مسته‌فا ) ئازاد بكرێت.
2- به‌رێوه‌چونی رێكاره‌یاساییه‌كان به‌رامبه‌ر ناوبراو له‌دادگای ناوبرا به‌نایاسایی به‌رێوه‌چوو، بۆیه داوا له لایه‌ن په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه ئه‌م پێشێلكاریه نایاساییانه رابگێرێت رێز له‌سه‌روه‌ری یاسا بگیرێت.
3- ئه‌م شێوازه دادگایی كردنه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته جێگای بێ متمانه‌یی هاوڵاتیان و ناڕه‌زایی زۆرترین ناوه‌نده نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی تر ناوبانگی هه‌رێم له‌كه دار ده‌كات و ده‌یخاته به‌رده‌م پرسیارگه‌لێكی زۆره‌وه تایبه‌ت به‌پێشلێكاریه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و سیسته‌مێكی دادوه‌ری ته‌ندروست.
4- داوا له‌سه‌رجه‌م ئازادی خوازان و رێكخروه‌كانی بواری مافی مرۆڤ و دیموكراسی ده‌كه‌ین هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌زایی مه‌ده‌نیانه‌ی جۆراو جۆر بگرنه‌به‌ر بۆ پرۆتستۆكردنی بڕیارێكی نادادپه‌روه‌رانه.
5- داوا له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ده‌كه‌ین به‌و پێییه‌ی ناوبراو( لێكوڵه‌ره‌وه‌وه‌ی دادییه)، هه‌وڵی خۆیان بده‌ن بۆ ئازادكردن و ره‌تكردنه‌وه ئه‌و بڕیاره نایاساییه‌ی.
گروپی پشتوانی له دۆسیه‌ی (شوان صابر)
1- رێكخراوی خۆبه‌خشی كوردستان
2- رێكخراوی فریاگوزاری میللی (PAO)
3- هاوبه‌ندی راهێنه‌رانی مافی مرۆڤ.
4- سه‌نته‌ری كات بۆ هۆشیاری و راهێنانی لاوان
5- سه‌نته‌ری په‌روه‌پێدانی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ (DHRD
6- په‌یمانگای كوردی بۆ هه‌وڵبژاردن KIE
7- رێكخراوی راوێژكاری یاسایی
8- رێكخراوی مرۆڤ بۆداكۆكی له‌مرۆڤ
9- رێكخراوی داهێنان بۆ هه‌موان
10- رێكخروای هاوێنه‌ی هۆنه‌ری
11- تۆڕی دادگایه‌كانی كوردستانی ئه‌ندام له‌داگای تاوانی نێوده‌ڵه‌تی.
12- رێكخراوی لێكوڵینه‌وه و زانیاریه‌كانی جینده‌ر
13- رێكخراوی ده‌وه‌ن بۆ ژینگه پارێزی
14- ناوه‌ندی هزری یاسایی
15- نیاز عبدالله چالاكوانی مافی مرۆڤ
16- هێمن فرید چالاكوانی مه‌ده‌نی یاساناس
17- بخت‌یار محمد چالاكوانی مه‌ده‌نی
18- ره‌مزیه زانا چالاكوانی مه‌ده‌نی
19- هۆگر چه‌تۆ چالاكوانی مه‌ده‌نی و یاسا ناس
20- ئومید عبدالسلام پاڵانی چالاكوانی مه‌ده‌نی و پارێزه‌ر
21- فارس حسێن چالاكوانی مه‌ده‌نی
22- علیی محمود چالاكوانی مه‌ده‌نی
23- ده‌ستی صدیق چالاكوانی مه‌ده‌نی جێگری راوێژكاری یاسایی
24- كریم صوقی پارێزه‌ر
25- سه‌رده‌شت عبدالرحمن چالاكوانی مه‌ده‌نی پارێزه‌ر
26- ئاوات محمد چالاكوانی مه‌ده‌نی
27- دلێر علی مامۆستای زانكۆ
28- كامه‌ران كریم چالاكوانی مه‌ده‌نی
29- ئارم جمال چالاكوانی مه‌ده‌نی
30- كاروخ ئیبراهیم شانۆكار
31- كارزان عزیز چالاكوانی مه‌ده‌نی
32- سمیر قادر چالاكوانی مه‌ده‌نیش