مه‌کته‌بی ڕیکخستنی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی 1/3/2014 بە ژماره 13/456 نووسراویکی وه‌ک ڕوونکردنه‌وه له‌مه‌ڕ کۆمیته‌که‌مان( کۆمیته‌ی 2ی ڕێکخستنی به‌ریتانیا) ئاراسته‌ی بە ناو (ناوه‌ندی ده‌ره‌وه) کردووه، که‌له هه‌ندێک سایتی ئه‌له‌کتۆنی و په‌یج وئه‌کاونته‌کانی فه‌یس بووكیشدا بڵاوکراوە‌ته‌وه، وه‌ك ئەوەی مژده‌ی ئاڵووگۆڕو هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی به‌گوێی جه‌ماوه‌ردا بده‌ن !
وه‌ک ده‌زانن ئیمه چه‌ند مانگێکه کۆمیته‌که‌مان ڕاگه‌یاندووه‌و به‌ڕێزان ؛ جێگرانی سکرتێری گشتی ومه‌کته‌بی سیاسی ومه‌کته‌بی ڕێکخستن وئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند) له‌هه‌موو جموجۆڵ وڕاگه‌یاندنێکی کۆمیته‌که‌مان ئاگاداربوون، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان بوایه شەرعیەتی کۆمیتەکەمان بخەنە ژێرپرسیار، ده‌بوایه به‌ر له‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی (ی. ن. ك) ببێتە سەرکردایەتیه‌کی ماوەبەسەرچوو، واتا پێش 31/1/2014 ئه‌ونووسراوەیان ناردبا، ئیدی و وەک پره‌نسیپی رێکخستنیش دەبوایە نامەکە پێش ئەوەی بۆ میدیا دزه‌ی پێ‌بکرێ، گەیشتبایه دەستی ئێمە.
هه‌رچه‌نده ئێستا بەڕێز لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، جه‌نابی بۆخۆی له ژێرپرسیاردایه‌و بۆ بەرژەوەندی گروپێکی ناو یه‌کێتی کاردەکات نەک بەرژەوەندی هه‌موو یەکێتیی، لە بەرامبەر ئەوەی کە بەڕیزیان ئێمە بەناشەرعی دەدەنە قەڵەم، به‌پێویستی ده‌زانین به‌خستنه ڕووی چه‌ند سه‌رنجیک وه‌ڵامیان بده‌ینه‌وه :
+ مه‌کته‌بی ڕێکخستن که‌ڕاستره بڵیین (کاک ڕه‌فعه‌ت) چونکه ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب نیوه‌ی زیاتر لێی ئاگادارنین، ده‌ڵێت ؛ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه، کۆمیته‌یه‌کی نوێ به‌ناوی کۆمیته‌ی دوو له‌به‌ریتانیا دروستکرابێ، ئێمه لێی ئاگادارنین و ناشه‌رعی یه . . !
به‌ڕاستی مایه‌ی به‌زه‌یی پێداهاتنەوەیە مه‌کته‌ب ڕێکخستنێک دوای ئه‌وهه‌موو یاداشت و نووسراوانه‌ی کە له‌لایه‌ن کۆمیته‌که‌مانه‌وه بۆئۆرگانه‌که‌ی جه‌نابیان‌و هه‌موو ئۆرگانه پەیوەندیدارەکانی دیکه‌ی یەکێتیی نێردرابن‌و دوای وەڵامنەدانەوەیان، له‌سایته‌کاندا بڵاوکراونەتە‌وه، ته‌نانه‌ت به‌ڕێزی له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتیش ده‌رباره‌ی ئیمه پرسیاری ئاراسته‌کراوه، کەچی تازه به‌تازه، لەبەر خاتری یەکێتیی نا؛ بەڵکو لەبەر خاتری گروپێک‌و بۆ بەرژەوەندی که‌سانێک ! بێ ئاگایی خۆی لەو کۆمیته‌یه ڕاده‌گه‌یه‌نێ و بە ناشەرعی دەداتە قەڵەم !
+ ئه‌وه‌ی جێگای پرسیاره ئه‌وه‌یه: که‌ئه‌وه چه‌ند مانگێک به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ئه‌و کۆمیته‌یه‌دا تێده‌په‌ڕێ، خێره جه‌نابیان ئه‌مڕۆ خه‌به‌ری بۆته‌وه‌و نووسراوێکی له‌وجۆره بۆ ڕای گشتی ده‌نێرێ، ئه‌گه‌ر له‌ژێرفشار وبۆجێبه‌جێکردنی فه‌رمانی کوتله‌یه‌کی که‌مینه‌ی جه‌ماوه‌ریی
ناو یه‌کێتی نه‌بێ ؟! له‌وه‌ش ئاگادارین کە زیاتر له نیوەی ئه‌ندام مه‌کته‌به‌کان لێی ئاگادارنین‌و ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئیمه کوتله‌ی جه‌نابیان نین وخۆمان به‌تێکۆشه‌رو ڕێبوارانی ڕیبازی چاکسازی وهه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتی ده‌زانین ، بۆیه به‌ناشه‌رعیمان ده‌زانن !
+ دروستکردنی کۆمیته‌ی (2) ی به‌ریتانیا، له‌سه‌ر پێشنیاری شه‌خسی هه‌ڤاڵ سکرتێری گشتی جه‌نابی مام جه‌لال بووه وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆکێشه‌ی ڕیکخستنه‌کانی ئه‌و وڵاته، به‌شاهیدی زۆر له‌ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی ریکخستن وبه‌رپرسی ئه‌وکاتی مه‌کته‌بی ڕێکخستن، که‌بریاربوو له‌مانگی 1-2 /2012 له‌لایه‌ن مه‌کته‌ب رێکخستنه‌وه بڕیارەکە بخرێته مه‌یدانی جێبه‌جیکردنه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وده‌سه‌ڵاته به‌رژه‌وه‌ند خوازه‌ی کە ئێستاکه ڕێگره له‌به‌ستنی کۆنگره‌و چاکسازی له‌ناو یه‌کێتیدا، هه‌ر ئه‌وان بوون نه‌یانهێشت‌و ڕێگربوون له‌وه‌ی بڕیاره‌که‌ی جەنابی مام جه‌لال جێبه‌جێبکرێ !
سەیرە ! لەو بارودۆخە ناسک وخراپەی که‌یەکێتی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێ، مه‌کته‌بی ڕێکخستن له‌بری ده‌ست خۆشی وپشتیوانی بۆ کۆمیته‌که‌مان که به‌بێ هیچ پشتیوانییەکی ماددی و مەعنەوی له‌سه‌ر خه‌رجی خۆمان، خه‌ڵکی دابڕاو‌و په‌ڕاوێزکراوی یه‌کێتیمان له‌ده‌وری یه‌کێتی کۆکردۆته‌وەو نامانەوێ چەپکە گوڵەکەی مام لەوەزیاتر پەرش‌و بڵاوبێ، کەچی دێن تەنیا وه‌ک ته‌که‌تول ڕه‌فتارده‌که‌ن و پشتوانی خۆیان بۆ کۆمیته‌یه‌ک ده‌رده‌برن !!، که‌ئه‌وان خه‌ڵک وتیکۆشه‌ریان له‌به‌ریتانیا به‌یه‌کێتیه‌وه نه‌هێشت، ئه‌ویه‌کێتیه‌ی که‌له‌به‌ریتانیا جاران به‌بانگه‌وازیك هه‌زاران که‌س به ئاڵای سه‌وزی یه‌کێتی و ڕه‌سمی جەنابی مام جه‌لاله‌وه ده‌هاتنه سه‌رجاده، به‌ڵام ئێستا لە سایەی عەقڵیەتی پاوانخوازی‌و ڕه‌شکردنه‌وه‌ی خەڵک به‌وهه‌موو پاره‌وسه‌ره‌وه‌ته‌وه 50 که‌سیان بۆ کۆنابێته‌وه ! هه‌ڵبژاردنه‌کانی ڕابردوو بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنەرانی عێراق شاهیدی ئه‌وڕاستیانه‌ن، به‌ڕاستی کۆڵی ڕێکخستن وجه‌ماوه‌ری یه‌کێتی کۆمیته‌که‌یان زۆر ڕه‌نگینه و ده‌یانه‌وێ به‌ناردنی ئه‌و نووسراوه زیاتری بڕه‌نگێنن، دیاره هێشتا ماویانه ماڵی یه‌کێتی له‌به‌ریتانیا به‌یه‌کجاری کاول بکه‌ن !
مه‌کته‌بی ڕێکخستن گه‌ر ئه‌وه‌نده له‌خه‌م وبه‌ته‌نگه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت وناشه‌رعیه‌ته‌وه‌یه، ده‌بووایه ڕیگای نه‌دابا ئه‌و هه‌موو ئۆرگانانه‌ی یه‌کێتی شه‌رعیه‌تیان به‌سه‌ر بچێ ئیدی نازانین جۆن ده‌کرێ ئۆرگانی ناشه‌رعی شه‌رعیه‌ت وناشه‌رعیه‌ت بدات !؟
له‌کۆتایدا به‌جەنابی کاک رەفعەت وهه‌موو هاوبیره‌کانی دەڵێین: شه‌رعیه‌ت به‌پاره‌و ده‌سه‌ڵات نیه، به‌ڵکو به‌جه‌ماوه‌رودڵسۆزییه، ئیمه‌ش بۆ بەرژەوەندی یەکێتیی و پاراستنی رێبازی راستەقینەی مامی ڕابه‌رمان خاوه‌نی هه‌ردووکیانین !
کۆمیته‌ی ڕێکخستنی (2) ی یه‌کێتی له‌به‌ریتانیا
4/3/2014