به‌هۆی ره‌خنه‌ی هاووڵاتیان له هه‌ندێك له په‌رله‌مانتاران كه له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا به‌هۆی نه‌بوونی موچه‌و دواكه‌وتنییه‌وه، ره‌خنه‌یان لێیان گرتووه كه له به‌رامبه‌ر هیچدا موچه‌یه‌كی زۆر وه‌رده‌گرن دووره له هه‌موو دادپه‌روه‌ریه‌ك، هه‌ندێكیان له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه دیماگۆگیانه خۆڵ ده‌كه‌نه چاوی ره‌خنه‌گرانیان و رایان گه‌یاندووه به‌وه‌ی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام پاش به دواداچوونی ئێمه ده‌ركه‌وتوه ئه‌م ئیدعایه دووره له راستییه‌وه‌و ته‌واوی په‌رله‌مانتاران له رێگای بانكی قه‌ڵاوه له شاری هه‌ولێر موچه‌كانیان چۆته سه‌ر ژماره حیسابه‌كانیان له بانكی ناوبراو، ئه‌وه‌شی تا ئێستا سه‌ردانی بانكی نه‌كردبێت به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت وه‌رینه‌گرتبێت، ئه‌وا موچه‌كه‌ی چۆته سه‌ر ژماره حیسابه‌كه‌ی كه گیرفانی دووه‌مه، ئه‌و موچه‌یه چ له گیرفاندا بێت یان له‌سه‌ر حیساب یه‌ك شته، ئه‌وه‌شی هه‌ندێكیان ئیدعای ده‌كه‌ن ناڕاسته‌و بۆ له‌خشته بردنی رایگشتییه.
ئێمه پێمان وایه ئه‌و موچه‌یه زۆر له موچه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ری زیاتره و پێویسته خۆیان ره‌تی بكه‌نه‌وه.
هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە هەرێمی كوردستان
هه‌ولێر 7-3-2014