{imageshow sl=28 sc=16 /}
به‌ئامانجى زیاتر پاراستنى ژینگه‌ى سلێمانى و جوانتركردنى سروشتى ناوچه‌كه ، ڕۆژى پێنج شه‌ممه 6 ى ئازار هه‌ڵمه‌تێكى نه‌مام ناشتن له‌بنارى گۆیژه به‌ڕێوه‌چو.
له‌وباره‌یه‌وه له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى "گروپى سپی"دا كه‌بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن نێردراوه ئاماژه به‌وه‌كراوه ، ڕۆژى پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتى شه‌شى ئازار هه‌ڵمه‌تێكى نه‌مام ناشتن له‌بنارى گۆیژه به‌ڕێوه‌چو ، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گروپى سپى به‌شداری له‌چالاكیه‌كه‌دا كرد.
له‌به‌شێكى تر‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا گروپى سپى داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات گرنگى زیاتر به‌ناشتنى نه‌مام بده‌ن و هه‌روه‌ها ببنه پارێزه‌رى نه‌مامه چێنراوه‌كان ، ڕاشیده‌گه‌یه‌نن ، ده‌كرێت به‌زیادكردنى ڕووبه‌رى سه‌وزایى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌ریه‌كانى خۆڵبارینى له‌سه‌ر كه‌مبكرێته‌وه و نه‌هێڵڕێت.
جێگه‌ى ئاماژه‌یه گروپى سپى له‌ساڵى 2012 دا له‌كۆمه‌ڵێك گه‌نجى شارى سلێمانى پێكهێنراوه و به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ژینگه كارده‌كه‌ن.