ڕێکخراوی IMCKبة هاوکاری ئۆفیسی پەیوەندیە عەرەبیەکان و دەرەوەی حکومەتی بەریتانی هەڵدەستێت بە سازدانی خولێکی پێشکەوتووی 4 ڕۆژی لە دهۆک بۆ ڕۆَژنامەوانان. خولەکە لەبارەی نووسینە لەسەر کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکانە بۆیە مەرجە بەشدار بوو یان سەر بە کەمینەکان بێت یان لەو بوارەدا چالاک بێت.
IMCK و ئۆفیسی پەیوەندیە عەرەبی و بیانیەکانی حکومەتی بەریتانی لە کۆتایی خولەکەدا بروانامەی بەشداربو بەسەر بەشداربواندا دابەش دەکات.
وانە بێژەکان پێکهاتوون لە نووسەر و ڕۆژنامەوان و پسپۆری کەمینەکان، (خدر دوومڵی، خالید سولێمان) شارەزالە بواری کەمینە نەتەوەیی و ئایینیەکان.
ئەو بەشداربوانەی لە ناوچەکانی دەرەوەی ناوشاری دهۆک دێن پارەی هاتووچۆیان بۆ دەگێردرێتەوە. (قەزاو ناحیەکانى دەوروبەرى دهۆك).
خولەکە ڕۆژانی27-30 ی مانگی 3 لە دهۆک لەگەڵ دابین کردنی نانی نیوەڕوان و پێداویستیەکانی خولەکە.
دەوامیش ڕۆژانە کاتژمێر 09:00 بۆ 16:00 دەبێت لەگەڵ برێکی چا و قاوە له نێوانیاندا
بۆ بەشداربوون لە خولەکەدا تکایە cv بنێرن بۆ imckbakhan@gmail. com
بۆزانیارى زیاتر پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى07718534867
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.