بۆ به‌ڕێزان: جێگرانی سکرتێری گشتی .. کۆمه‌ڵێک (کادر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، چالاکوانی ڕێکخراوه‌ کلتوریه‌کان)ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ده‌ره‌وەی وڵات

بەڕێزان / دەستەی کارگێڕ، مەکتەبی سیاسی، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، ئەنجومەنی ناوەند

بابه‌ت / داواکاری

ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵێک (کادر، پێشمه‌رگه‌ی دێرین، چالاکوانی ڕێکخراوه‌ کلتوریه‌کان)ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ ده‌ره‌وەی وڵات، کە لەکۆتایی ئەم نوسراوەماندا ناوی کۆمه‌ڵێکمان بە نوینه‌رایه‌تی هه‌ڤاڵه‌کانمان نوسراوه‌. دوای چه‌ند کۆبونه‌وه‌ و ڕاپرسی و بیروڕاگۆرینه‌وه‌ لەنێوان هەڤاڵاندا، بڕیارماندا لەپێناو بەشداریمان لەچارەی کێشە و قەیرانە هەنوکەییەکانی یەکێتیی، ئەنجومەنێک بەناوی (ئەنجومەنی گوشار بۆ چاکسازی‌و هەڵسانەوەی یەکێتیی) ڕابگەیەنین‌و یەکەمین کاری ئەنجومەنەکەشمان بەم داخوازی و داواکاریانە دەست پێبکەین ‌و چاوەڕوانی وەڵامی پراکتیکی و دەستبەجێین.

دەقی داواکاری و پێشنیارەکان :

 1 – هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی  ئێستای یەکێتی و دانانی سەرکردایەتیەکی کاتی هەتا کاتی به‌ستنی کۆنگره‌.

2 - جێبه‌جیکردن وکارکردن به‌یه‌کێک له‌و ڕێککه‌وتننامانه‌ی که‌پێشتر لەلایەن ناوەندەکانی بڕیاری یەکێتیەوە ڕێکەوتنی سێ قۆڵیان له‌سه‌ر کراوە ؛ (ڕێکه‌وتننامه‌ی سلێمانی 20.  11.  2013) (ڕێکه‌وتننامه‌ی تاران 13.  01.  2013)  

 3 - جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی رۆژی 16.  02.  2014 ی هەڤاڵان کاک کۆسره‌ت و دکتۆر به‌رهه‌م، کەبڕوامان وایە پڕۆژەیەکە ده‌توانێت یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌قه‌یران‌و کێشه‌ ناوخۆییه‌کانی ڕزگار بکات‌و مژده‌ی هەڵسانه‌وه‌ی یه‌کێتیی به‌جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بدات .

4 – ئه‌گه‌ر لەئێستادا زەمینەی کۆنگرە (وەکو پڕوپاگەندە دەکرێت لەبار نیە)، دەکرێت ڕێکەوتن لەسەر پاکێجێک بۆ کۆنگرەو بەڕێوەبردنی یەکێتیی بەسازان و لەیەکتری تێگەیشتن بهێنرێتە ئاراوەو لەکۆبوونەوەیەکی بەرفروانی کادیرانی یەکێتیدا پاکێجەکە ئاشکرا بکرێت و ڕابگەیەنرێت کەلەدوای هەڵبژاردنەکانەوە ئەم پاکێجە بڕیاڕ لەسەر دراوە، جیبەجێ دەکرێت.

دەبێت سەرکردایەتی بڕیاڕ بەدەستی ئێستای یەکێتیی بزانێت لەدوای سەرەنجامێکی دیکەی خراپی هەڵبژاردن هیچ پاساوێکمان قبوڵ نابێت، بەتایبەت کەلێرەو لەوێ دەبیستین کەسەرکردایەتی ئێستای یەکێتیی هەر لەئێستاوە خەریکی دروستکردنی پاساوە بۆ شکستی چاوەڕوانکراوی یەکێتیی. ئێمە لەو بارەیەوە ڕای دەگەیەنین، دەبێت سەرکردایەتی ئێستا لەوە تێبگات، کەڕاستە ناکۆکیەکانی ناوخۆ کاریگەریان دەبێت لەسەر سەرەنجامی خراپ، بەڵام لەڕاستیدا گەورەترین هۆکار بۆ شکستەکانی یەکێتی لەڕابردوو و لەداهاتووشدا بەتەنها پەیوەستە بەم سەرکردایەتیەی ئێستاوە چونکە ڕای گشتی ناو یەکێتی و خەڵکی کوردستانیش لەهەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا بەهەموو لایەکیان ڕاگه‌یاند کەخەڵک ئەم سەرکردایەتیەی ئێستای ناوێت‌و لەنەهجی بەڕێوەبردنی یەکێتیی ڕازی نیە.

ئێمە وەکوو ئەنجومەنی گوشار بۆ کۆنگرە و چاکسازی یەکێتیی لەدەره‌وەی ووڵات ڕایدەگەیەنین ئەگەر بەزوویی وەڵام وەرنەگرین بژاردەی ترمان دەبێت !

 

ئەنجومەنی گوشار

بۆ چاکسازی‌و هەڵسانەوەی یەکێتیی

05,03.  2014

 

 

لیستی ناوه‌کان :

 

١-سەردار ئەمین، کادری دێرین‌و کارگێری ناوەندی دەرەوە / سوید

٢-هۆگر کاوانی، کادری دێرین‌و کارگێڕی ناوەندی دەرەوە / نەرویج

٣-تارا توانا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ستۆکهۆلم، سۆسیالدیموکرات/ سوید

٤-زانا هەورامی، کادری دێرین‌و نوێنەری پێشووی یەکێتیی لە پەرلەمانی ئەوروپاو وڵاتی بەلجیکا

٥-عبداڵلە هروری، کادرو پێشمەرگەی دێرین / ئەڵمانی

٦-فازیل ئه‌حمه‌د محه‌د(مامۆستا فازیل) 13 ساڵ کارگێڕی کۆمیته‌/ئه‌ڵمانیا.

٧-جبار مستەفا حەمەڕەشید ( جەبار هەورامی )، کادری دێرینی رێکخستن / نەرویج

٨-به‌رزان محمد کریم /کادر/ ئەڵمانیا

9- لوقمان به‌رزنجی کادری دێرین وڕۆژنامه‌نووس/ئه‌ڵمانیا

10- هەژار مەرگەیی، کادری دێرینی رێکخستن /ئیتاڵیا

11شەماڵ ئاکۆ، کادرو چالاکوانی بواری رێکخراوە مەدەنیەکان / سوید       

12-ئاشتی قەڵادزەیی، کادری دێرینی رێکخستن / سویسرا

13-مەجید مام برایم، کادری دێرین / بەریتانیا. .                             

١4صدیق محمد ، کادری دێرین  / دانیمارک

١5خدر زوحاک، نووسەرو کادر / ئەڵمانیا

١6پەروێز محمد عەلی، کادری دێرین‌و کارگێڕی پێشووی کۆمیتە/هۆڵەندا

١7 عەتا محمد ئەحمەد، کادری رێکخستن / هۆڵەندا

١8 ئیزدین بابه‌شێخ، کادر و که‌سایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی / ئەڵمانیا

١9شێخ وه‌هاب عبدالسلام . . . کادر و پێشمه‌رگه‌ی دیرین / ئەڵمانیا

20حسیب کامیل جه‌عفه‌ر. . . کادر / ئەڵمانیا

21 مامۆستا ئاسۆ گه‌رمیانی / سوید

22دڵسۆز مه‌جید عه‌زیز، کادری بواری ڕێکخراوه‌ کلتوریه‌کان / ئەڵمانی

23جیهاد مشکو الخالدی، کادر / ئەڵمانیا

24کاروان عبدالله‌ بلکیان، کادر / ئەڵمانیا

25عبداڵلە رەسوڵ / . کادربەریتانیا

26مستەفا قادر مستەفا هەڵەبجەیی / سوید

27ئیدریس بیتوێنی / کادر/ سوید

28خەبات گۆپتەپەیی /سوید

29رزگار رەشید ( رزگاری مامۆستا رەشید ) / سوید

30ئاڵانی شه‌هید شه‌وکه‌ت/ کادری دێرین/به‌ریتانیا

31مامۆستا عادل عزیز هه‌ورامی /کادر/به‌ریتانیا.

32ئه‌مین حمه‌ساڵح /کادری دێرین و ڕۆژنامه‌نووس / به‌ریتانیا.

33خالید مه‌حمود /کادری دێرین /به‌ریتانیا، دوو برا شه‌هید.

34دانا شێخ عومه‌ر/ کادر /به‌ریتانیا.

35 مامۆستا ئارام محمه‌د زه‌کی/کادر/ به‌ریتانیا.

36هێمن مه‌جید /کادر/به‌ریتانیا .

37 به‌کرساڵح /کادر/به‌ریتانیا .

38سیروان زاهیر چۆمانی /پێشمه‌رگه‌/به‌ریتانیا.

 

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە