به‌ڕێزان؛ وه‌ک هه‌موولایه‌ک ده‌زانن، ئه‌نجوومه‌نی گوشار له‌پێناوی چاکسازی‌و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌تاراوگه دامه‌زراو توانی ببێته جێی متمانه‌ی هه‌موو ئه‌و ڕیکخستن وجه‌ماوه‌ره‌ی ده‌یانه‌وێت یه‌کێتی بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جارانی، ئێستاکه‌ش بـه‌هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌نجومه‌نی عێراق و هه ڵبژاردنی ئه نجومه نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان؛ئێمه وه‌ک به‌شداری چالاکانه‌مان له‌هه‌ڵمه‌ته‌کانی بانگه‌شه‌و وجۆنیه‌تی میکانیزمی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان، پشتگیری وداکۆکی خۆمان بۆ لیستی یەکێتیی نشتمانیی کوردستان وکاندیده‌به‌تواناکان له‌ڕووی ئه‌کادیمی وهه‌ڵوێسته‌وه ده‌رده‌برین وبه‌ڵێنیش ده‌ده‌ین له‌پێناو سه‌رکه‌وتنی لیست وکاندیده‌کانیدا شێلگیرانه تێ‌بکۆشین وهه‌مووتواناوهه‌وڵه‌کانمان له‌وباره‌وه بۆ ده‌سته‌به‌رکردن‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کان بخه‌ینه‌گه‌ڕو له‌پێناوسه‌رخستنی ئامانجه‌کانی هه‌ڵبژاردنیشدا تاکه داواکاری‌و پێشنیاری پێویستی ئه‌نجومه‌نه‌که‌مان ده‌خه‌ینه به‌رده‌می مه‌کته‌بی سیاسی و مه‌کته‌بی ڕێکخستن وئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندو به‌وهیوایه‌ی ڕه‌چاوی بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ شکست به‌شکست بێنن و جه‌ماوه‌رله‌هه‌ڵبژاردنی پێشووتر زیاتر ده‌نگمان بداتێ، ئه‌ویــش ئه‌وه‌یه :
دروستکردنی ئەنجومەنێکی باڵا، بۆسه‌رپه‌رشتی کردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن لە ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، که‌پیکهاتبێ له کادرانی پێشکەوتوو و خاوەن ئەزموون وخۆشه‌ویست له‌ناو جه‌ماوه‌ر، ئه‌ندامان‌و ده‌سته‌ی ئه‌نجومه‌نه‌که؛له‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی بن ، چونکه ئه‌و سه‌رکردایه‌تیه به‌دانپیانی خۆشیان ئۆباڵی شکستی هه‌ڵبژاردنی ڕابردوویان له‌ئه‌ستۆ دایە‌و هەرگیز سەرکردایەتیەکی شکستخواردوو ناتوانێ سەرکەوتن‌و هەستانەوە مسۆگەربکات!! بۆیه ئەگەر هەمان ئەو دەموچاوانەی رابردوو خۆیان بکەنەوە بە دەمڕاستی یەکێتی و لە هەڵبژاردنەکاندا بچنە ناو خەڵک‌و لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەربکەون؛ئەوە بە دڵنیایی شکستی زۆر گەورەتر چاوەڕێمان دەکات، باشتروایه ئه‌وسەرکردانه له‌زوومی کامیراو لێدوانی رۆژنامه‌وانیی و میدیا وکۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کان خۆیان به‌دوور بگرن ؛چونکه زیانیان زیاتره له‌قازانج . . !
دیاره ئیمه وه‌ک ئه‌نجوومه‌نی گوشار له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به‌گووڕوتینیکی باشتروتازه‌تره‌وه له‌هه‌ڵوێست وگوشاره‌کانمان بۆسه‌رمه‌کته‌بی سیاسی وئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی، له‌پیناوی به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی چاکسازی وگۆڕانکاری ڕیشه‌یی له‌ناو هه‌مووئۆرگانه‌کانی یه‌کێتی وباشترکردنی میکانیزم وبه‌ڕێوه‌چوونی سیاسه‌ته‌کانی یه‌کێتی زیاتر ده‌که‌ین .
لە کاتێکدا ئەم بانگەوازە رادەگەیەنین ئومێدمان دەکرد پێش پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن چەند ئاماژەیەک خراپانە بەردەمی جەماوەری یەکێتی‌و نەخشەرێگایەک بۆ چاکسازی‌و هەستانەوەو نوێبوونەوەی یەکێتی ئاشکرا بکرایە، چونکە مێژوو پێمان دەڵێ ئیدارەدان‌و دواخستن‌و هەڵپەساردنی کێشەکان شکست‌و پاشەکشێی زیاتریان بەدوای خۆیاندا هێناوە نەک سەرکەوتن‌و هەستانەوە.
ئه‌نجوومه‌نی گوشار له‌تاراوگه
29/3/2014