هەر جاره‌ و گاتایه‌ك، په‌خشی ژماره‌( ٣٤)

هه‌ر جاره‌ و گاتایه‌ك

به‌ناوی مه‌زداوه‌

درود و خۆشه‌ویستی ئاهورامه‌زداتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین

خۆشه‌ویستان و ئازیزانی زه‌رده‌شتی، مرۆڤ په‌روه‌ران و ڕاستی په‌رستانی سه‌ر زه‌وی، کورده‌کانی نه‌ژاد ماد، ڕۆڵه‌کانی دیاکۆ. وه‌کو به‌ڵێنمان پێ دابوون به‌رده‌وام په‌خشنامه‌تان بۆ بنێرین، ئه‌م جاره‌ش له‌م په‌خشه‌ماندا، وەك زەردەشتی مەزن، لە هاتی ٤٤ و بڕگەی ٢ دا دەفەرموێت" ئەی مەزدا ئاهورا! ئەم پرسیارەت لێدەکەم و وەڵامم بدەرەوە؟ داهێنەر و باوکی راستی، لەسەرەتاوە، کێیە؟ کێیە جوڵانەوەی بە خۆر و ئەستێرەکان بەخشیوە؟ کێیە بەهۆیەوە مانگ، دەگەشێتەوە و ئاوا دەبێت؟ ئەی مەزدا! من خوزیاری زانیای هەمو ئەمانەو نهێنییەکانی ترم". بەپێی زانستی پەیامبەری کوردان، حەزرەتی زەردەشت، باس و زانیاریی دەربارەی سەرەتای دروست بوونی گێتیتان بۆ بکەین.

پێغەمبەری کوردان، لە سروشەکەیدا، گەلێ نهێنیی وورد و ڕاستیی زانستی پێ بەخشیوین. چونکە، کەڵکەڵەی بەدواداگەڕان، لەلای زەردەشتی مەزن، ببووە بنچینەی ئاینەکەی. بەپشتبەستن بە سروشی ئاهورا، کەدایکی ڕاسییەکانە، توانیی پەی بە نهێنییەکانی پێکهێنانی گەردوون بەرێت. هەربۆیە لە گاتاکاندا و لەهاتی ٥١ و بڕگەی ٧ دا دەفەرموێت" ئەی مەزدا، ئێستا پەیامەکەت بەخەڵك دەڵێمەوە. چارەنووسی خراب، بۆ خراپەکارانە و بەختەوەریش بۆ کەسێکە، پابەندی ڕاستییە و شادمانیش بۆ ئەو کەسەیە، ئەم پەیامە بیرمەندانەیە، بەنێو زاناکاندا بڵاودەکاتەوە".

زەردەشتی پێغەمبەری مەزن، کە دروستبوون و لەدایبوونی گێتیی لە سێ چاخدا، شیکردۆتە، لەپێشەکییەکەیدا، ڕوو دەکاتە خوداوەندی مەزن( ئاهورا مەزدا) و لە گاتاکان، هاتی ٢٨ و بڕگەی ١١ دا، دەفەرموێت" ئەی مەزدا ئاهورا، بەدەنگی خۆت، بەئاواز و ئەندێشەی من، کەبەم داوایانەم، بەردەوام دەبمە پاسەوانی ڕاستی و ئەندێشەی چاك، فێرم بکە و بڵێ، لەسەرەتادا جیهان و بونەوەر چۆن دەرکەوتن؟".

لەزانستی زەردەشتیدا، دوو کەرەستەی هەستپێکراو و هەست پێنەکراو، وەك هێزێکی ڕەوانی( ڕۆحی) بەناوی( مینوگ) بەپێی سروشەکەی زەردەشتی مەزن، گەردونیان وەك دوو گەوهەر، وەك بەشێك لە ئاهورا مەزدا، بە دووقۆناغ، هەموو شتێکیان، لەشێوازێکی تەواو هەستپێکراودا، بەبێ گیان، واتا، نائۆرگانی، دروست کردووە و گێتییان پێك هێناوە. کە بوونە مادییەکەی باشتر بوو لە پێشینە ڕۆحییەکەی. بەم پێیەش دروستکراوە تەواوکراوەکانی ئاهورا مەزدا، بوونە سەرچاوەی چاکە.

بەم پێیە، لەسروش و زانیاریی زەردەشتی مەزندا هاتووە" ئەو دوو قۆناغە پێکەوە کرداری دروستبوونیان پێك هێناوە کە پێی دەوترێت( بونداهیش)". کە دروست بوونیش بوو بە ماددەی کێبڕکێ، لەگەڵیدا، خراپە دەستی پێکرد. بەجیاوازیشی لەگەڵ بوونی نامادیدا، بەسەردادانی بوونی ماددی لەلایەن هێزە شەڕانگێزەکانەوە ئاسان بوو. کەواتە، ماددەکان، هێزێکی ناوەکیی زیانبەشیان هەیەو زەردەشتی مەزن، ناوی ناوە( ئەنگراماینۆ) واتا ئەهریمەن. ئالێروە، ئەهریمەن، وەك لایەنێکی شەڕانگێز و خراپ سەری هەڵداوە. چونکە، لەئەنجامی بەیەکدادانی هێزی ناوەکیی ماددەکانەوە، کۆمەڵێك کارلێك و ئەمنجامی دژ بە گێتی و شێوازە فیزیکی و کیمیکییەکەی دروست دەبێت. هەربۆیە، لەپاش دروسبوونی زەوی و پاشان ئاو، بەهۆی لەباریی کەشێکی ئاهوراییەوە، گیانەوەر، بەشیوە ئۆرگانییەکی بەپرۆسەیەکی چەند ملیۆن ساڵیدا، دروست بوو و جۆری جیاجیایان لێ کەوتەوە و ڕەوك و ئاژەڵەکان، لەگەڵ مرۆڤدا، گەشەیان کرد.

بەهۆی هێرشی بەردەوامی ئەنگراماینۆ، گیانی شەڕانگێزیشەوە، دەریاکان سوێر بوون و ووشکەساڵی بەردەوام دەبێت و لەسوتانی دار و دەوەن و گژوگیادا، دوکەڵێکی زۆر ترسناك و زیانبەخش، زەوی دادەپۆشن. ک ۆی ئەمانە، ڕەوشتی ئەهریمەنی ماددەکانن. کە گوێزراونەتەوە بۆ ناو ناخی مرۆڤ و بووە بەبەشێك لەبیرکردنەوەیان. وەك زەردەشتی مەزن، لە گاتاکاندا، هاتی ٤٦ و بڕگەی ٦ دا دەفەرموێت" بەڕاستی زەوی، داڵدەری جاکەیە بۆ ئێمە، کە دووخەڵاتی ئەندێشەی چاكە و توانایە. مەزدا ئاهورا، لەسەرەتای دروستبووندا، لەبەر تیشتی راستیدا، لەسەری گژوگیا و سەوزیی ڕواندووە".

لەناو کێشمەکێشمی ململانێی ناخی مرۆڤ و لەگەڵ یەکتریدا و جەور و زۆر و چەوسانەوە و کوشتن و بڕیندا، زەردەشتی مەزن، وەك پەیامبەرێك، بۆ ڕێکخستنەوە و بەئاشتی ژیانی پێکەوەیی، سروشی ئاهورامەزدای بۆ دێت و وەك دەسکەگوڵێك، پێشکەش بە مرۆڤایەتیی دەکات. وەك زەردەشتی مەزن، لە گاتاکان، هاتی ٤٤ بڕگەی ١٨ دا دەفەرموێت "ئەی مەزدا ئاهورا، ئەو پرسیارەت لێ دەکەم و بەدروستی وەڵامم بدەرەوە. چۆن لەبەر تیشی راستیدا، هێزی ناوەکی و دەرەکییەکانم، بەهێز و ڕوناك دەبێتەوە؟ بۆ ئەوەی بەهۆی ئەمانەوە لەبەرزی و جاویدانەگی بگەم وبیانکەم بەپێداویستیی خەڵك".

تاکو په‌خشێکی نوێ به‌ ئاهوراتان ده‌سپێرین.

ئه‌نجومه‌نی باڵای زه‌رده‌شتیان/ هۆبەی ڕاگەیاندن

تکایه‌ بۆ په‌یوه‌ندیکردن به‌ ئه‌نجومانی باڵای زه‌رده‌شتیانەوە، ئه‌م ئیمه‌یڵ ئه‌درێسه‌ به‌کار بهێنن

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە