به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفێسی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند ( (هه‌ر لایه‌نێك زیاتر له‌و بڕه‌ی كه‌له ڕێنمایه‌كانی كۆمسیۆندا دانراوه سه‌رف بكات بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، دوای وردبینی بێبه‌ش ده‌كرێت له ده‌نگدان له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی تێدا كردووه) ) ( (ئه‌و سه‌قفه به جۆرێكه بۆ هه‌ر ده‌نگده‌رێك بڕی 250 دیناری عێراقی سه‌رف بكرێت...بۆ چاودێری كردنی ئه‌مه‌ش پێویسته حزبه‌كان ئه‌كاونتێك له یه‌كێك له بانكه حكومه‌یه‌كان بكه‌نه‌وه‌و ناونیشانه‌كانیان بده‌نه كۆمسیۆن و هه‌ر لایه‌نێك زیاتر له‌و بڕه‌ی كه دانراوه سه‌رف بكات دوای وردبینی بێبه‌ش ده‌كرێت له ده‌نگدان له‌و بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌ی تێدا كردووه.) )
ئێمه پێمان وایه ئه‌م بڕیاره هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیفه به‌ره‌و راستكردنه‌وه‌ی كه‌موكڕییه‌كان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و رێگایه‌كه به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری هه‌ڵبژاردن، لێ چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ند كردنی ئه‌م خواستانه‌ی خواره‌وه‌شین بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌بێت:
1- وه‌رگرتنی پاره‌ی پێشه‌كی بۆ تۆماركردن له كاندیدی سه‌ربه‌خۆو لیسته‌كان نه‌مێنێت.
2- سه‌رچاوه‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكی سیاسی خه‌رجی ده‌كات دیاریبكرێت.
3- لانی زۆری به‌خشش (كۆمپانیا، كه‌س) دیاربكرێت كه زیاتر نه‌بێت له یه‌ك ملیۆن دینار و بڵاو بكرێته‌وه.
4- به‌خششی وڵاتان و رێكخراوه‌كانی ده‌ره‌وه یاساغ بكرێت.
5- بڕی سه‌قفی خه‌رجكردنی دیاریكراو هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی كوردستانیش بگرێته‌وه‌و به وردی چاودێری خه‌رجی لایه‌ن و كه‌سه‌كان بكرێت.
6- ئامێر و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار نه‌هێنرێت.
7- ئه‌م بڕه پاره‌یه‌ی بۆ سه‌قفی خه‌رجیه‌كان دیاریكراوه، كرێی چاودێركه‌رانی سندوقه‌كان و خه‌رجیه‌كانیانیشیان بگرێته‌وه.
8- ده‌نگ كڕین و پاره‌و شمه‌ك به‌خشینه‌وه‌یه‌ك یاساغ بكرێت.
9- ئه‌و لیژنه‌یه‌ی چاودێری خه‌رجكردنه‌كه ده‌كات، نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لیسته‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی تێدا بێت و جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ئیلزامی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌شێوه‌یه‌ك لایه‌نی سزادراو كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیفی نه‌بێت، ده‌نا له خولی دواتریش بێبه‌ش بكرێت له هه‌ڵبژاردن.
هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ش كه ئاماژه‌مان پێیان كرد له‌كاتی پێشێل كردنیان هه‌مان سزای بۆ دیاربكرێت، كه بێبه‌ش كردنه له هه‌ڵبژاردن.
به هیوای هه‌ڵبژاردنێكی دادپه‌روه‌رانه
هه‌ڵمه‌تی دادپه‌روه‌ری موچه له هه‌رێمی كوردستان
29-3-2014
http://radionawa.com/dreja.aspx?=hewal&jmare=10008&Jor=1