پاش سڵاوێكی گه‌رم
داوا له هه‌موو لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كه‌ین، پرسی جینۆساید له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار مه‌هێنن.
پرسی جینۆساید پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی مرۆییه، ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده خزمه‌ت به‌م دۆزه و توێژه چه‌وساوه‌و لێقه‌وماوه بكات، هه‌ست و ئازار و خه‌ونه‌كانیان خه‌ونی هه‌موو تاكێكی كورده، بۆیه پێویست ناكات ئه‌م پرسه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا به‌كار بهێنرێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ه‌ی ده‌نگی هاووڵاتیان.
ئێمه وێڕای ئه‌وه‌ی داواكارین ده‌نگ به كاندیده‌كانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی جینۆساید بده‌ن له سه‌رجه‌م لیسته‌كان، هاوكات ناڕه‌زایه‌تی خۆمان ده‌رده‌بڕین كه تا هه‌نووكه چه‌ندین كاندید دۆزی جینۆسایدیان بۆ ریكلام و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگ به‌كار هێناوه، ئه‌مه له كاتێكدایه له هه‌ڵبژاردنی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا پرسی جینۆساید زۆرترین جاره‌كان به‌كار هێنرا، به‌ڵام ته‌واوی په‌رله‌مانتارانی خولی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق كه‌مترین كاریان بۆ ئه‌و پرسه كرد و بگره سوارچاكی پاراستنی ئیمتیازات بوون، ده‌كرا پاڵه‌په‌ستۆ دروست بكه‌ن عێراق په‌یمانامه‌ی رۆما واژۆ بكات و ببێته ئه‌ندامی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له پێناو دوباره نه‌بوونه‌وه‌ی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی له‌م وڵاته‌دا.
باشترین وه‌فاداری بۆ كه‌سوكاری قوربانیان ئه‌وه‌یه دوای ده‌رچونتان خزمه‌تیان پێ بكه‌ن دور له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبایه‌تی و هه‌ڵای راگه‌یاندن و پارت و لایه‌نه‌كانتان ئه‌ستۆ پاكی خۆیان له بوونی تاوانباران له ریزه‌كانیان رابگه‌یه‌نن.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
Kw_genocide@yahoo. com
6-4-2014
https://www. facebook. com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی رێكخراوی چاودێری جینۆساید و هاوپیمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ئاشتی جیهان و ئایكانه.