نا بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عراقدا

بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عراقدا، دان نانە بە عراق بونی کوردستانی باشور. بە ڕاستی شەرمەزارییە دوای نزیکەی چارەکە سەدەیەک لە حوکمی خۆبەڕێوبەری خۆت بهاویتەوە ئامێزی وڵاتێک کە لەسەر ئێسکو پروسکی کورد بنیات نراوە. دوای قڕ کردنی جوولەکەکان لە مێژووی نزیکدا قڕکردنی کورد بەدەستی دەوڵەتی عراق لە پلەی دووەمدا دێ.

 شەرمەزارییە کورد بەشداری لە پەرلەمانی عراقدا بکا، چونکە ئەو ئەندام پەرلەمانانەی دەردەچن سوێند دەخۆن کە خزمەت بەو وڵاتە بکەن،  ئایا سوێند خواردن بە خزمەت کردن بە عراق و وەستان لە ژێر سایەیی ئاڵای عراقدا چ واتایەک دەگەیەنێ( ئایا ئەمە چ جیاوازییەکی هەیە لە گەڵ بە کرێگیراو بە کوردیەکەی خۆمان جاش) بۆ هەموو ئەو پارتە کوردییانەی لەم هەڵبژاردنەدا بەشداری دەکەن تکایە ئیتر بە ووشە بریقەدارەکانتان و باس کردن لە سەربەخۆی کوردستان و کۆنگرەی نەتەوەیی خۆڵ مەکەنە چاوی گەل و باوەڕیش مەکەن گەلی کورد هێندە گێل بێ ئیتر فریوی ئەو جۆرە بەڵێن و قسە بریقەدارانەتان بخوا.

 پارتی ناسێونالیستی کورد داوا لە هەموو پارتە کوردییەکان دەکا کە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عراقدا نەکەنوو دۆزی عراق بوونی کوردستان هەڵسپێرن، دەنا باشتر ئەوەیە ناوە کوردیەکە لە خۆیان ڕاماڵن و تەنها عراقێکی پێوە لکێنن یا عەرەبێک بۆ پاشگری ناوی پارتەکەیان زیاد کەن.

شەرمەزاری و ڕووڕەشی بۆ ئەو پارتانەی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عراقدا دەکەن

پارتی ناسێونالیستی کورد

٥/٤/٢٠١٤

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە