دوو زانكۆی بریتانی، دوای پشكنین بۆ شوێنه‌وارێكی گوندی بێستانسوری سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌ره‌به‌تی پارێزگای سلێمانی، راده‌گه‌یه‌نن ئه‌و شوێنه‌واره كۆنترین شوێنه‌واری قۆناغی گواستنه‌وه‌ی مرۆڤه له راوكردنه‌وه بۆ نیشه‌جی بوون كه به قۆناغی یه‌كه‌می دروست بوونی شارستانیه‌تی ناوده‌برێت.
ئه‌مڕۆ 7ی نیسانی 2014، به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی كه‌مال ره‌شید به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی پێشوازیكرد، له دوو پرۆفیسۆری زانكۆكانی ریدینگ و لیڤه‌رپۆڵی بریتانی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی پشكنینی شوێنه‌وارێكی گوندی بێستانسوری سه‌ر به ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت خرایه روو.
به‌پێی راپۆرته‌كه شوێنه‌واره‌كه‌ی بێستانسور كۆنترین شوێنه‌واری مێژووی نیشه‌جی بوونی مرۆڤه له‌سه‌ر زه‌وی و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌زاره‌ی ده‌یه‌می پێش زایین و یه‌كه‌مین شوێنه‌واری گواسته‌وه‌ی مرۆڤه له قۆناغی راوكردنه‌وه بۆ قۆناغی نیشته‌جی بوون كه ئه‌و قۆناغه به‌سه‌ره‌تای شارستانییه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌ناسرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له گرنگی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كان كرایه‌وه
راگه‌یه‌ندرا ئه‌و ناوچه شوێنه‌وارییه‌ی گوندی بێستانسور به باشی ده‌پارێزێت و به هاوكاری زانكۆی ریدینگی بریتانی دیزاینك بۆ ناوچه‌كه ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێته ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و زانستی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارێزگاری سلێمانی، پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی له شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی" به خزمه‌ت به كوردستان و مرۆڤایه‌تی وه‌سف كرد"
پارێزگار ره‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕی بۆ ئاماده‌كاری به‌ستی كۆنفرانسێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له چه‌ند ساڵی رابردوودا له كنه‌و پشكنینی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی سلێمانی ده‌ركه‌وتوون.
به وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی، كه‌مال ره‌شید له پارێزگای سلێمانی نزیكه‌ی (700) پێگه‌ی شوێنه‌واری هه‌یه‌و ئه‌گه‌ری زیادبوونی ئه‌و ژماره‌یه‌ش هه‌یه.
به‌رێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له ئێستادا (20) تیمی زانكۆ به‌ناوبانگه‌كانی جیهان له پارێزگای سلێمانی سه‌رقاڵی كنه‌و پشكنینی ئه‌و پێگه شوێنه‌واریانه‌ن.
هه‌روه‌ك له ئێستادا چوار زانكۆی جیهانی له‌وانه: لیڤه‌رپول و په‌لسلڤانیا و ئۆساكای ژاپۆنی داوایان پێشكه‌ش كردووه بۆ پشكنینی شوێنه‌واره‌كانی سلێمانی وپارێزگاری سلێمانیش ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕییوه.
جێگه‌ی باسه سه‌رجه‌م تێچوونی كنه و پشكنینی شوێنه‌واره‌كان زانكۆكان ده‌یگرنه ئه‌ستۆ و پارچه شوێنه‌وارییه دۆزاوه‌كانیش پێشكه‌شی مۆزه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه. ته‌نیا مافی دۆزیینه‌وه‌كه بۆ زانكۆكه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن.