خەندەق . . تەواکەری دیواری تورکیایە ... کۆمەڵەی منداڵانی کورد - لە نەرویج

ئێمەی کارگێڕ و ئەندامانی کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نەرویج . . بە توندی ناڕەزایی و نیگەرانی خۆمان لە دژی هەڵکەندنی خەندەقی نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕین . . ئەمە بەکاریکی قێزەوەن و دژ بە خواستەکانی گەلی کوردمانی دەزانین .

بەداخەوە، ئەوەی کە هەرگیز بە بیرماندا ناهات و چاوەڕوانمان نەدەکرد، ئەمەیە کە لەلایەن لایەنێکی کوردییەوە، کە خۆیان بە پێشڕە و بە داکۆکیکەری مافەکانی گەلی کوردمان دەزانن و . . گوایە دژی سنوورە دروستکراوەکانی داگیرکەرانی کوردستانن . . بەڵام بەم کارە ناشیرینەیان دژی قسە و دروشمەکانی خۆیانن . . بەم کارەیان هەستی هەموو کوردێکیان لە هەموو کوردستان و دەرەوەی کوردستاندا بریندار کرد . . دڵی هەموو دوژمنان و ناحەزانی کورد و کوردستانیشیان خۆش و شاد کرد . . ئێمە هیوای یەگرتنی کوردستانی گەورە دەخوازین و دژی سنوورە دەستکردەکانی داگیرکەرانی کوردستانین . . کەچی لە قۆناغیکی ناسک و هەستیاری چارەنووسازی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردا . . لە جیاتی ئەوەی ئەو لایەنە کوردییەمان هەست بەم قۆناغە هەستیارە بکات و نەکەوێتە خەندەقی داگیرکەرانی کوردستانەوە، کە چی بە دەستی خۆیان خەندەق لە ناوماڵی خۆماندا هەڵدەکەنن . . سنوور دەخەنە نێوان باشوور و رۆژئاوای کوردستانەوە . . ئەی بۆ خەندەق لە دامێنی جەبەل حەمرین هەڵناکەنن . . ؟؟

کۆمەڵەکەمان، پێشتر بە توندی لە دژی دیوارەکەی تورکیا وەستاینەوە و بە دیوارێکی رەگەزپەرستی داگیرکەرانی کوردستانمان ناومان برد و . . بە دیوارەکەی ئیسرائیلمان شێواند . . ئەی بەم خەندەقەی ئێوە بڵێین چی . . ؟؟ ئایا مەبەستان لە خەندەقێکی وا لە نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستاندا چییە ؟ ئەمە خەندەقە لە بریندارکردنی هەستی نەتەوەیی کورد زیاتر، چ خزمەتێک بە کورد و کوردستان دەگەیەنێت . . ؟ ئایا ئەمە بە کارێکی تاکڕەوانەی نادەستووری نازانن ؟ ئەی لە خۆتان زیاتر کێ و چ لایەنێکی تری کوردستانی ئاگایان لەم کارەتان بووە و رازی بوونە لە جێبەجێکردنی . . ؟ تەنانەت زۆرینەی سەرکردەکانی خۆشتان ئاگایان لەم کارە نییە . . ؟! بەم کارە ناشیرینە خۆتان دەخەنە ژێر گومان و پرسیارەوە . . ؟! هیوادارین تا زووە پەشیمان ببنەوە و . . ئەم کارە قێزەوەنەتان رابگرن و، دەست لە تەواکردنی ئەم خەندەقە هەڵبگرن و . . گوێ بە نیگەرانی و ناڕەزایی و تووڕەیی جەماوەری کوردستان بدەن و . . داوای لێبووردنيش لە گەلی کوردمان بکەن . . ئەگینا جەماوەری کوردمان لە کوردستان و لە هەندەراندا زیاتر شەرمەزارتان دەکەن و، دەبێتە پەڵەیەکی شەرمەزاری بۆتان .

پاڵپشتی و دڵسۆزی خۆشمان بۆ شۆڕشی ئازادی و رزگاریخوازی گەلی قارەمان و خۆڕاگری کوردمان لە رۆژئاوای کوردستان و لە هەموو شوێنەکانی تری کوردستانی شیرینمان دووپات دەکەینەوە .

بژی کورد و کوردستان

مردن و رسوایی بۆ داگیرکەرانی کوردستان

١١ / ٤ / ٢٠١١

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە