هەولێر. . ئەو دوو ژنەی خشڵی بووكێكیان لە ئارایشگایەك دزیبوو دەستگیر كران

ئەو دوو ژنەی كە ماوەیەك لەمەوبەر خشڵی بووكێكیان لە یەكێك لە ئارایشگاكانی شاری هەولێر دزیبوو، لە لایەن پۆلیشی هەولێرەوە دەستگیر كران.

عەمیدی مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ شەممە 12/4/2014 ڕایگەیاند، ئەو دوو ژنەیان دەستگیر كردووە كە هەینیی ڕابردوو لە یەكێك لە ئارایشگاكانی هەولێر خشڵی بووكیكیان بردبوو.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر وتیشی: لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە بە كامێرای چاودێری تۆمار كرابوو و لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاومان كردەوە، لە ئارایشگایەكدا دوو ژن دەردەكەون كە خشڵ و زێڕی بووكێك دەزن، ئەمڕۆش لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر كراون كە دانیان بە تاوانەكەیاندا ناوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشیان بۆ كراوەتەوە.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی هەولێر

ئومێد پشدەری

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە