تۆری نه‌وه‌كانی ئاشتی چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌كات، به چاودێری 750 ئه‌ندام و 66 تیمی گه‌رۆك، بۆ ده‌رخستنی هه‌ر پێشێلكاریه‌ك له هه‌لبژاردنه‌كاندا، بڵاوكردنه‌وه بۆ رایگشتی.
تۆری نه‌وه‌كانی ئاشتی له به‌یانامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ () نێردراوه ئاماژه‌به‌وه‌ده‌دات، به‌مه‌به‌ستی پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاك و دادپه‌روه‌رانه، چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌كه‌ین كه له به‌ورای 30-نیسان-2014 ئه‌نجام ده‌درێت. وه‌ك تۆرێكی سه‌ربه‌خۆ ومه‌ده‌نی، هه‌موو چالاكیه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه جێهانی چاودێری ناوخۆیی بێلایه‌ن له هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی هاوڵاتیان.
تۆڕه‌كه ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، كه 750 چاودێری دامه‌زراندووه بۆ چاودێریكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق كه به یه‌كه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت له هه‌رسی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق.
هه‌روه‌ها 66 تیمی گه‌رۆك وژماره‌یه‌كی پێویست له به‌رێوه‌به‌ری تیمه‌كان وه‌كو پاڵپشت بۆ چاودێرانی جێگیر ئاماده‌كردووه. بۆ رۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت تۆری نه‌وه‌كانی ئاشتی، 47 چاو‌دێر بڵاوه‌پێده‌كات بۆ چاودێری پرۆسه‌كه له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. تۆری نه‌وه‌كانی ئاشتی راهێنان بۆ چاودێره‌كانی ده‌كات له‌سه‌ر "بنه‌ما نێوده‌وله‌تیه‌كانی چاودێرێكردنی ناوخۆیی بێلایه‌نه‌ی هاوڵاتیان بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كان"،
سه‌ره‌رای چاودێری پرۆسه‌ی ده‌نگدان، 22 چاو‌دێر كه راهێنراون له سه‌ر چاودێری چالاكیه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك. ئه‌م چاودێرانه به‌دواداچوون بۆ چالاكیه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌كه‌ن كه له لایه‌ن قه‌واره سیاسیه‌كانه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێڕاق.
وه‌ك به‌شێك له شێوازی نێوده‌وڵه‌تی، تۆری نه‌وه‌كانی ئاشتی بوه به ئه‌ندامی هاوپێمانیه‌كی نافه‌رمی كه 10 رێكخراوی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له خۆ ده‌گرێت و ئه‌ركیان چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاقه. 8 له‌و ئه‌ندامانه چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن له 10 پارێزگا و دوانه‌كه دیكه‌ش چاودێری كاره‌كانی میدیا ده‌كه‌ن له 13 پارێزگادا.
هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه نافه‌رمیه پابه‌ندن به پێوه‌ركردنی هه‌مان ئه‌و ڕێوشوێنه نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی په‌یره‌و كراوه له چاودێری پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه‌ش له‌ڕێگای به‌كارهێنانی یه‌ك شێواز له فۆرمی پرسیاره‌كان و یه‌ك شێواز له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان. ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی ئاسانكردنی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی زانیاریه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی چاودێری هه‌ڵبژاردن و چاودێری میدیا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی یه‌ك ڕێوشوێن به‌كار ده‌ێنن له پرۆسه‌ی مه‌شق پێكردنی چاودێره‌كان و تیمی گه‌ڕۆك. هه‌موو ئه‌م ڕێكخراوانه چالاكیه‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌گوێره‌ی "ڕاگه‌یاندراوه جێهانی چاودێری ناوخۆیی بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی هاوڵاتیان".
هه‌ڵسه‌نگاندن، ده‌رئه‌نجام و پێشنیاره‌كان ئاماده‌ده‌كرێت به‌گوێره‌ی په‌ره‌وه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان كه ئه‌وه‌ش له رێی به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو و زانیاری ڕاست و دروست. وه هه‌موو ئه‌و زانیاریه دروست ده‌دره‌چن و دڵنیادكرێنه‌وه، بڵاوده‌كرێنه‌وه بۆ ڕای گشتی له‌كاتی دیاریكراودا.