بانگەواز بۆ خۆپیشاندان دژی ناردنەوەی قادر بۆ بەردەستی جمهوری ئیسلامی، ڕژێمی ئیعدام و سێدارە

شکست پێهێنانی پلانی پۆلیسی سوید بۆ ناردنەوەی قادر (پێشمەرگەی دیموکراتی ئێران) لە ڕۆژی ١١ ئەپریلی 2014 دا و ڕووبەڕووبونەوەی خەڵک و هەروەها لە لایەن چەندین ڕێکخراوو بە تایبەتیش چەپەکانەوە لە ئۆستەرشوند، دەنگ و سەدای لە هەموو سوید و زۆرێک لە ووڵاتانی تر داوەتەوە، قادر کە دوو منداڵی هەیە میران 4 ساڵ و نەلی 2 مانگ، لە میگراشونسڤێرکتی یاڤلە دەست بەسەرەو هەر لەحزەیەک ئەگەری ناردەنەوەی هەیە.
ئێمە کۆمەڵێک ڕێکخراو هەڵدەستین بە سازدانی خۆپیشاندانێکی گەورەتر لەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو، کات و شوێن سبەینێ 15 ئەپریل لە سەنتەری ڕۆدهوس تۆریەت، لە یاڤلە کاتژمێر 5 ئێوارە.تکایە هەمووتان لەگەڵماندا بن بۆ ئەم کارە ئینسانییە، هاوکارمان بن بۆ ئەوەی قادر لە ئیعدامکردن ڕزگار بکەن!
شێرزاد فاتح
www.childiraq.com

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە