له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا، به‌رێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی ورده‌كاری دابه‌شكردنی 3620 یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوونی ئاشكرا كرد‌و بریاره له‌مرۆوه له رێگه‌ی كورته نامه‌ی مۆبایله‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ست پێ بكات.
ئه‌مرۆ 15ی نیسانی 2014، له بینای به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانی، مه‌حمود عوسمان به‌رێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا ورده‌كاری پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوونی به‌سه‌ر هاووڵاتیان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مده‌رامه‌تدا خسته‌روو.
له كۆنگره‌كه‌دا محمود عوسمان رایگه‌یاند: له روانگه‌ی یاسای ژماره 16ی ساڵی 2011 بۆ دابینكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون بۆ هاووڵاتیان له ئێستادا 3620 یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون ئاماده‌یه بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر هاووڵاتیانی كه‌مده‌رامه‌تدا كه به‌پێی میكانیزمێكی شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه دابه‌شده‌كرێت.
مه‌حمود عوسمان ورده‌كاری ئه‌و میكانیزمه‌ی خسته‌روو رایگه‌یاند: بۆ جی به‌جی كردنی رێنمای ژماره یه‌كی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جی كردن تایبه‌ت به دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانی كه‌مده‌رامه‌تان، له مانگی ئاب و ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، نزیكه 100 هه‌زار فۆرمان دابه‌شكرد بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌مده‌رامه‌تن و پێویستیان به یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوونه، له ئه‌نجامدا نزیكه‌ی 28 هه‌زار فۆرم گه‌رایه‌وه، دوای ورد بینی كردن 27107 فۆرم مانه‌وه‌و داخڵی كۆمپیوته‌ر كران كه له‌و ژماره‌یه12674 فۆرمیان هی فه‌رمانبه‌ران و 14433 فۆرمیشیان هی هاووڵاتیانن.
به‌رێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانی له درێژه‌ی وته‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، هه‌موو قۆناغه‌كانی وردبینی كردن و داخڵكردن و خاڵبه‌ندی ئه‌و 27 هه‌زار فۆرمه ته‌واو بووه‌و له‌مرۆوه (15ی نیسان) له‌رێگه‌ی كۆمپانیای فانۆس تیلی كۆم و به كورته‌نامه‌ی مۆبایل ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی فۆرمیان پڕكردووه‌ته‌وه له خاڵبه‌ندییه‌كه‌یان ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
له‌باره‌ی خاڵبه‌ندییه‌كه‌شه‌وه مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند: خاڵبه‌ندییه‌كه به پێی یاسای هه‌موار كراوی ژماره 16ی ساڵی 2011ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام دراوه‌و كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی خێزان و ژماره‌ی ساڵی كرێنشینی به هه‌ند وه‌رگیراوه.
مه‌حمود عوسمان داوای كرد هاووڵاتیان ئه‌و كورته‌نامانه‌ی بۆیان ده‌چێت بپارێزن و هه‌ر سكاڵایه‌كیان له سه‌ر خاڵبه‌ندییه‌كه‌یان هه‌یه له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ئاراسته‌ی ئاماری سلێمانی بكه‌ن.
وتیشی: ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه فۆڕمیان پڕكردووته‌وه‌و تا 25ی ئه‌م مانگه هیچ كورته‌نامه‌یه‌كیان بۆ ناچێت سه‌ردانی ئاماری سلێمانی بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كاتی دابه‌شكردنی یه‌كه‌كانیش مه‌حمود عوسمان وتی: دوای قۆناغی وه‌رگرتنی سكاڵاكان كه 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت، نزیكه‌ی 4هه‌زار ناو له‌و ناوانه‌ی ریزبه‌ندییه‌كانیان به‌رزه، ئاراسته‌ی 10 فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیداری سلێمانی ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابینه‌وه له‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه هیچ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جی بوونیان نییه‌و هیچ مۆڵكێكیش به‌ناویانه‌وه نییه و دوای ته‌واو بوونی ئه‌و ورد بینیه یه‌كه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ین.
وتیشی: سه‌رجه‌م یه‌كه‌كه‌كان بی پێشه‌كی و به مانگانه‌یه‌كی ره‌مزی ده‌درێت به هاووڵاتیان.
له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌شی كه خاڵبه‌ندییه‌كه‌یان بای ئه‌وه‌نده نییه له‌م قۆناغه‌دا یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون وه‌ربگرن، مه‌حمود عوسمان رایگه‌یاند: فۆرم و داتای ئه‌و كه‌سانه له ئاماری سلێمانی ده‌پارێزێت و هه‌ر كاتێك ژماره‌یه‌كی تر له یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون چووه قۆناغی جی به‌جی كردنه‌وه له كه‌مترین ماوه‌دا به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا دابه‌ش ده‌كرێت.
جێگه‌ی باسه ئه‌و 3620 یه‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت، ده‌كه‌ونه ناوچه‌كانی كه‌نده‌كه‌و و تاسلوجه‌و سیته‌ك و زرگوێز.
هاوكات له‌رێگه‌ی سه‌ندیكاكانه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر یه‌كه بۆ توێژی مامۆستایان و پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ئێستا له جی به‌جی كردندان، هه‌روه‌ك نزیكه‌ی 4 هه‌زار یه‌كه‌ی تر به‌شێوه‌ی وه‌به‌رهێنان و به پێشه‌كی كه‌م بۆ خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت له شاری سلێمانی و له‌ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی له جی به‌جی كردندایه.
له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانی و پارێزگای سلێمانیشه‌وه زه‌وی بۆ نزیكه‌ی 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون دابینكراوه و دیزاین و (T. O. R) یه‌كه‌كان نوسراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بریاری ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جی بوون ده‌ست بكرێت به دروستكردنی یه‌كه‌ی به نرخی گونجاو و بۆ خه‌ڵكانی كه‌م ده‌رامه‌ت.
به وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ئاماری سلێمانیش له ئێستادا كێشه‌ی كرێنشینی له پارێزگای سلێمانی 12% ه و له ناوشاری سلێمانی ئه‌و رێژه‌یه10% ه و له چه‌ند ساڵی داهاتووشدا و به ته‌واوبوونی سه‌رجه‌م پرۆژه‌كان و پلانی ستراتیژی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و دروست بوونی ده‌سته‌ی نیشته‌جی كردن ئه‌و كێشه‌یه به ته‌واوه‌تی كۆتای پی دێت.