دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی جێگری وه‌زیری ئابووری و وزه‌ی بولگاریا، پرۆتۆكوه‌لێكی هاوبه‌ش له نێوان ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هاسكۆڤۆی بولگاری و یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان واژووكرا.
پێشنیوه‌رۆی ئه‌مرۆ سی شه‌ممه له دیوانی پارێزگای سلێمانی شاندێكی بازرگانی بولگاری به یاوه‌ری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستانی – بولگاری و سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی كۆبونه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی بولگاریا و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری سلێمانی ئاماژه‌ی به‌په‌ره سه‌ندنه‌كانی ئابووری و بازرگانی و وه‌به‌رهێنان كرد له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و شاری سلێمانی به‌تایبه‌تی.
هاوكات جێگری وه‌زیری ئابوری و وزه‌ی بولگاریا خۆشحاڵی خۆی ده‌بری كه ئاشنا بوون به هه‌رێمی كوردستان و له نزیكه‌وه ئاگالداری پێشكه‌وتنه بازرگانیه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌ن.
دواتر به ئاماده‌بوونی به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی و كارسین دیمیترۆڤ جێگری وه‌زیری ئابووری و وزه‌ی بولگاریا و ماجد مزوری سه‌رۆكی سه‌نته‌ری بازرگانی و پیشه‌سازی كوردستانی - بولگاری و ژماره‌یه‌ك له بازرگانان و خاغوه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته له دیوانی پارێزگای سلێمانی پرۆتۆكۆلێك كه پێشتر له وڵاتی بولگاریا ئاماده‌كاری بۆكرابوو له نێوان شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان و یان چۆنیڤ سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هاسكۆڤۆی بولگاری و واژووكرا.
له لێدوانێكدا شێخ مسته‌فا شێخ عه‌بدولره‌حمان سه‌رۆكی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه:"ئه‌م پرۆتۆكۆله گشتگیره و ده‌بێته پردێكی په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بولگاریا له رووی ئالۆگۆری بازرگانی و به‌شداربوون له چالاكیه ئابووریه هه‌مه جۆره‌كان".
راگه‌یاندنی یه‌كێتی هاورده و ناردنكارانی هه‌رێمی كوردستان
07701927180
07501175353