دەقی نامەکە:
بۆ/ مه‌کته‌بی سیاسی وڕیکخستن وئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێز
بابه‌ت / پێشنیار‌و داواکاری بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار
بێگومان یه‌کێک له‌وده‌ستکه‌وته که‌لتووروفه‌رهه‌نگه تازانه‌ی، که یه‌کێتی وه‌ک شۆڕشێکی نوێ له‌کاری ڕیکخراوه‌یی وسیاسیدا دایهێنـا، بڕوابوون و کارپێکردن بوو به‌به‌چه‌مکه‌کانی دیموکراسی و ئازادی ڕاده‌ربڕین که‌بوو به خه‌سڵه‌ت له‌ناوڕێکخستنه‌کانیداو وایکرد له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ببێته ئه‌و هێزه جه‌ماوه‌روکاریگه‌ره‌ی که‌زۆربه‌ی خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستان به‌هه‌مووچین وتوێژه‌کانیه‌وه له‌ده‌وری ئامانج ودروشم وئاڵا سه‌وزه‌که‌ی کۆببنه‌وه !به‌ڵام زۆربه‌داخه‌وه ورده ورده به‌تایبه‌ت له‌دوای فه‌راغی سکرتێری گشتی خه ریکه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێکی ده‌ست ڕۆیشتوو ناشه‌رعی ناو مه‌کته‌بی سیاسیئه‌وکه‌لتووروده‌ستکه‌وته ، به‌یه‌کجاری ئاوه‌ژووپێچه‌وانه ده‌کرێته‌وه وهێڵیسووربۆ ئازادی ڕاده‌ربرین داده‌نرێ . بۆئه‌وه‌ش هاتوون سزای ته‌که‌تولـی ڕێکخراوه‌یی هه‌موو ئه‌وکه‌سانه ده‌ده‌ن که‌دیدوبۆجوون وقسه‌یه‌کی جیاله‌وانیهه‌بێت گه‌رله‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ستانه‌وه وچاکسازی یه‌کێتیشدا بێت بڤه کراوه !له‌وباره‌یه‌وه کاک عارف ڕوشدی به‌نموونه، که‌ته‌نیا له‌سه‌رهه‌ڵوێست ولێدوانه‌کانی بۆ ئاڵووگۆڕوچاکسازی له‌ناو یه‌کێتیدا، شکاندیان وسزای ته‌که‌تولی خۆیان به‌سه‌ردا سه‌پاند وفشارێکی وایان له‌سه‌رداناکه‌ناچاری بکه‌ن دوای 41 ساڵ خه‌باتی نه‌پساوه، یه‌کێتی به‌جێبێڵێ !دیاره ئه‌وه‌ش به‌ئامانج وبه‌رنامه‌ڕێژکرا، بۆئه‌وه‌ی به‌حیساب چاوی هه‌مووئه‌وکادروسه‌رکردانه‌ی دیکه‌ی پێبترسێنن که باسی چاکسازی وگۆرانکاریده‌که‌ن !ئه‌وه له‌کاتیکدا که‌یه‌کێتی له‌گه‌رمه‌ی هه ڵمه‌تی ڵبژاردنه‌کاندایه‌وله‌بری ئه‌وه‌یدڵشکاووپه‌راوێزخراوه‌کان ئاشت بکه‌نه‌وه، کاک مه‌لابه‌ختیار دێت ئه‌وه‌ی هه‌شه ، ده‌یه‌وێت یه‌کێتی له‌ده‌ستی بدات ! هه‌ر جه‌نابی بوو به‌رده‌وام بۆ تێگوشین وبوختان هه‌ڵبه‌ستن، له‌دژی کاک نه‌وشیروان وهه‌ڤاڵانی له‌بن گوێی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال بوو !هه‌رجه‌نابی بوو بۆوه‌ده‌رنانی کاک به‌کری حاجی سه‌فه‌ر وکاک عه‌بدولڕه‌زاق وکاک کاوه محه‌مه‌د، ڕۆڵی کاریگه‌ری گێڕا‌و هه‌روه‌هاله‌گه‌ڵ کاک ئیبراهیم جه‌لال و دکتۆر سه‌پانیش، له‌سه‌رڕوونکردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان، هه‌راوگرفتی له‌گه‌ڵ دروستکردن و دواتریش له‌گه‌ڵ کاک سلێمان عه‌بدوڵلا یونس وزۆر کادری دیکه‌ی باشی یه‌کێتی گرفتی خولقاندوله‌جیاتی گه‌رمی بکات وناحه‌زومونافیسه‌کانی یه‌کێتی پێ داخبکات، دێت کادرانی خۆمان داخ ده‌کات !کاک مه‌لا به‌ختیار بیری چووه که فه‌رهه‌نگی ته‌که‌تول وجوداخوازی وزیانگه‌یاندن به‌یه‌کیتی، له‌جه‌نابیه‌وه به‌وئاوه‌ی که‌ئاشه‌که‌ی پێنه‌گه‌ڕا سه‌رچاوه‌ی گرتووه !؟ بۆیه ئێمه پیمان وایه کاک مه‌لابه‌ختیار رۆڵی خراپ له‌یه‌ک ریزی ماڵی یه‌کێتیدا ده‌گێڕێ وداوامانه دووربخرێته‌وه یانسنوورێکی بۆ دابنرێ ئه‌گه‌ر نا، یه‌کێتی به‌ره‌و ئاینده‌یه‌کی خراپتر ده‌بات !
کۆمیته‌ی (2) ڕێکخستنی به‌ریتانیا 15/4/2014