له‌پێناو هێنانه‌دی به‌رژوه‌ندییه باڵا‌كانی گه‌له‌كه‌مان و له روانگه‌ی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و هێنانه‌كایه‌ی قۆناغێكی نوێی حوكمڕانی كه ئامانجی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی؛ خزمه‌تی هاوڵاتیان بێت به‌بێ جیاوازی، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه ڕێككه‌وتین:
یه‌كه‌م: پێكهێنانی حكومه‌تی بنكه‌فراوان و یه‌كگرتو كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان و رێزگرتن له ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێت.
دوه‌م: پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له سه‌رجه‌م لایه‌نه به‌شداره‌كانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌شی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای چاكسازی و چه‌سپاندنی دامه‌زراوه‌یی له هه‌رێمی كوردستان.
سێیه‌م: كاراكردنی رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان به جۆرێك كه بتوانێت به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ئه‌ركه‌كانی له یاسادانان و چاودێریكردن و به‌دواداچونی كاره‌كانی حكومه‌تدا ئه‌نجام بدات.
چواره‌م: چه‌سپاندنی پره‌نسیپی (شه‌راكه‌ت) له ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی هه‌رێمی كوردستاندا كه سه‌رجه‌م هێزه به‌شداربوه‌كانی حكومه‌ت، هاوبه‌شی راسته‌قینه بن له ده‌سه‌ڵات و دروستكردن و جێبه‌جێكردنی بڕیاردا.
له‌م روانگه‌یه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هاوبه‌ش ده‌بێت له:
أ- پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ هاوبه‌شی له ده‌سه‌ڵاته سیادییه‌كاندا.
ب- هاوبه‌ش ده‌بێت له كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كورددستاندا به وه‌رگرتنی پۆسته‌كانی:
1- وه‌زیری پێشمه‌ر‌گه.
2- وه‌زیری دارایی و ئابوری.
3- وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی.
4- وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی.
5- سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان.
6- هاوبه‌شی له داموده‌زگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا كه دواتر دیاری ده‌كرێن.
پێنجه‌م: هه‌ردولا پشتگیریی ته‌واوی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به شێوه‌یه‌ك كه زامنی پاراستنی ئازادیی راده‌ربڕین و ئینتیمای سیاسی و چون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێكی شه‌فاف و دور له هه‌ر فشار و سزایه‌كی سیاسی بێت.
له‌م روانگه‌یه‌وه هه‌فته‌ی داهاتو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.
پارتی دیموكراتی كوردستان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
17. 4. 2014
هه‌ولێر