ئه‌گه‌ر باسی بزافی ژنان بۆ ڕزگاری و یه‌کسانی بکه‌ین، ئه‌وه به‌ته‌نها له ڕوانگه‌ی ژنانه‌وه ده‌ڕوانین، به‌ڵام ئایا پێگه‌ی پیاوان چۆنه له‌م بواره‌دا. . . ؟! بێگومان پیاوانیش له‌به‌رده‌م گره‌وێکی گه‌وره‌دان، کۆمه‌ڵگه به‌رده‌وام له گۆڕاندایه، ئه‌م گۆڕانکاریه و بزافی ڕزگاری و ئازادیخوازی ژنان. . . پیاوانیش ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵبژارده‌وه، له‌سه‌ر ئاستی پێشخستنی که‌سێتی، له هه‌موو بواره‌کاندا، زانست، سیاسه‌ت، یان ژیانی ڕۆژانه‌ی خێزانی و باوکایه‌تی. . . هتد، تا به‌شدار بن له پێشخستنی کۆمه‌ڵگه و هه‌لی بردنه‌وه‌ی گه‌وره‌یان پێ ده‌به‌خشرێت.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌سته‌یه‌ک له ڕێکخراوه کوردیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له هۆڵه‌نده، به تایبه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی ژنان و یانه‌ی کوردی "میدیــــا" له هۆڵه‌ندا، به ده‌ستپێشخه‌ری ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی ڕێکخراوه دیموکراتیه‌کانی (ی. ن، ک)، بۆ پاڵپشتی پاڵێوراوی کورد، به‌ڕێز (یونس لوتفۆڵڵا گۆران)، له‌سه‌ر لیستی پارتی سۆشیالیستی هۆڵه‌ندی، بۆ هه‌ڵبژارنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، که‌وا بڕیاره ڕۆژی 22-05-2014 ئه‌نجام بدرێت، ئێواره‌کۆڕێکی هۆشیارکردنه‌وه سازده‌کات، که تێدا (تیشک ده‌خرێته سه‌ر ڕۆڵ و کاریگه‌ری ژنان و پیاوان و تاکی کورد له تاراوگه له‌ڕووی هۆشیاری سیاسیه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان). . . خۆشحاڵین به ئاماده‌بوونتان. . . له‌م ڕۆژ و کات و ناونیشانه‌ی خواره‌وه: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 20-04-2014، کات: 14:00 دووی پاشنیوه‌ڕۆ
بۆ په‌یوه‌ندی: 0620771048، یان 0647988634
شوێن:
Potgieterstraat 34, 1053 XX Amsterda
سەرپەرشتیاری کاروباری ڕێکخراوەکان لە هۆڵەندا