تێکدانی دۆخی بانگەشەی هەڵبژاردن پێشێلکاری مافەکانی مرۆڤە

لە ئێستادا نۆزدە ڕۆژ بەسەر بانگەشەکانی هەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت و بانگەشەکانیش توندتر دەبنەوە .ئەگەر چی ئائێستا وێڕای چەند پێشێلکاریەك بانگەشە بە هێمنی تێپەڕ بووە، بەڵام ئەوەی ئەم شەو ڕوویدا لەبەردەم لقی چواری پارتی لە سلێمانی کە جێی نیگەرانی ئێمەیە و پێمان وایە تێکدانی دۆخی ئارامی هەڵبژاردن بە زیان بەسەر کۆی قەوارە سیاسیەکان دەشکێتەوە و ئەزموونی دیموکراسیش دەخاتە مەترسیەوە،

بۆیە ئێمە وەك (ڕێکخراوی کۆڕنیا بۆ ئازادی و مافەکانی مرۆڤ) ئیدانەی هەموو جۆرێکی توندوتیژی ئەکەین و پێمان وایە درووستکردنی دۆخی نائارام لە شارەکاندا بەشێکە لە پێشێلکاریەکان بەرامبەر مافی هاوڵاتی بوون و دەنگدەر و پرۆسەی هەڵبژاردن،

بۆیە داوا دەکەین لە حوکمەتی هەرێکی کوردستان هەموو ئەو کەسانە بخاتە بەر سزایی یاسایی کە دەیانەوێ دۆخی ئارامی بانگەشەی دیموکراسیانەی هەڵبژاردن بشێوێنێ و دەبێت دەزگا ئەمنیەکانی پارێزگای سلێمانی ئەوە لەبەرچاوبگرن کە لە چاو پارێزگاکانیتر سلێمانی بانگەشەیەکی توندتر بەڕێ دەکات

 

ڕێکخراوی کۆرنیا بۆ ئازادی و مافی مرۆڤ

Cornea for Freedom and Human Right

 

 

 C.F.H.R ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیە لە بواری ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لەساڵی ٢٠١٢ لە وڵاتی بەریتانیا دامەزراوە .ژمارەی مۆڵەت ٢٩١٧ ی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحوکمیەکان

لە ئێستادا مۆڵەتی چاودێری هەڵبژاردنەکانی بە ژمارە ٤/١٧٢٩ پێ دراوە لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەوە

 

بۆ پەیوەندی

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

ژ.ت.کوردستان

 ٠٧٧٠١٣٧٨١١٨

٠٧٥٠١٥٣٣٣٨٠

٠٧٥١١٠٦٥٦٤٥

بەریتانتا

00447547201502  

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە