دوێنێ شه‌ممه 19/4/2014، مێرمداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵ له هه‌ولێر خۆی خنكاند و پۆلیسی هه‌ولێریش دوای پشكنین و هێڵكاریی شوێنی ڕووداوه‌كه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كرده‌وه.
ڕائید كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژی فه‌رمیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، رێــكه‌وتی ٢٠١٤/٤/١٩ بنكه‌ی پۆلیسی شه‌مامك له بوونی رووداوێــكی خۆخنكاندن ئاگادار كرانه‌وه، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ركه‌وت كه هه‌رزه‌كارێك به ناوی (ا. ك. م)، ته‌مه‌ن (١١) ساڵ، پیشه قوتابی، له سه‌ربانی ماڵی خۆیان به په‌ت هه‌وڵی خۆخنكاندنی داوه و ده‌ستبه‌جێش گیانی له ده‌ست داوه.
ڕائید كاروان هه‌روه‌ها ڕوونیشی كرده‌وه، دۆسیه‌ی ڵێكۆڵیــنه‌وه بۆ ئه‌م رووداوه كرایــه‌وه به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری خۆخنكاندنی، هه‌روه‌ها له لایه‌ن پۆلیسی به‌ڵگه و تاوانه‌وه پشكنین و هێڵكاریی شوێنی رووداو كرا.
وتیشی: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه كرایه‌وه و دادوه‌ر بڕیاری دا به وه‌رگرتنی وته‌ی داواكارانی مافی كه‌سی و وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر
ئومێد پشده‌ری