ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن پۆلیسی گه‌رمیانه‌وه ڕێگری له كه‌ناڵی KNN كرا ڕووماڵی مانگرتنی زیندانی گرتووخانه‌ی كه‌لار بكات، له كاتێكدا ئه‌مڕۆ ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردییه.
به‌یانی ئه‌مڕۆ زیندانیانی گرتوخانه‌ی كه‌لار ده‌ستیان دایه مانگرتن و KNNیش وه‌ك یه‌كم كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی داوای ڕێگه پێدانی له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان كرد، لای خۆیه‌وه ڕه‌دی كرده‌وه ڕێگه به هیچ میدیایه‌ك بدات ڕوماڵی ئه‌و مانگرتنه بكات.
به‌ڵام جگه له كه‌ناڵی KNN ته‌واوی كه‌ناڵه‌كانی تر چوونه زیندانه‌كه‌و له نزیكه‌وه ڕ، وماڵی مانگرتنی زیندانیان كرد، دوای زیاتر له كاتژمێر و نیوێك له ڕێگه‌دان به كه‌ناڵه‌كانی تری ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندیمان به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی گه‌رمیان كرد، دیسان ره‌دی كرده‌وه ڕووماڵی ئه‌و مانگرتنه بكه‌ین.
ئێمه له كاتێكدا ئه‌زانین له‌م سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌دا به‌رپرسانی ناوچه‌كه له چ دۆخێكی شڵژاودان و هه‌ر ئه‌وه‌شه وایان لێ ده‌كات ڕێگه به كه‌ناڵی KNN نه‌ده‌ن كاره ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی خۆی بكات، هاوكات دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و ڕێگرییانه له هیچ كه‌س و لایه‌نێكی قه‌بووڵ ناكه‌ین و ڕێگه‌ی دادگا ده‌گرینه به‌ر به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك بیه‌وێت فشار‌و سانسۆرمان له‌سه‌ر دروست بكات.
هاوكات داوای له نووسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین له سه‌ر ئه‌م كاره لێكۆڵینه‌وه بكات و هه‌ڵویستی هه‌بێت.
نووسینگه‌ی گه‌رمیانی كه‌ناڵی KNN
22-4-2014