رۆژنامەنووسانی کوردستان لە ژێر شاخێک تاوانی بێ سزادا .. راپۆرتێکی CPJ باس لە بارودۆخی ئازادی رادەربڕین لە کوردستانی عێراق دەکات.

نیویۆرک،  ٢٢ـ نیسان ـ ٢٠١٤ ـــ راپۆرتێکی لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە بەو ئەنجامە گەیشتووە کە جیبەجێنەکردنی یاسا و بارودۆخی سزانەدانی تاوانباران وایانکردووە رۆژنامەنووسان سانسۆر لەسەر خۆیان پیادەبکەن و نەتوانن بەپێی پێویست راپۆرت لەسەر مەسەلە هەستیارەکانی وەکو گەندەڵی لە کوردستانی عێراق ئامادەبکەن.

 

هەرچەندە کوردستانی عێراق بەشێوەیەکی گشتی خۆی پاراستووە لە توندوتیژی دوای شەڕی عێراق و ئابووریەکەی لە گەشەسەندندایە، بەڵام گرژییە سیاسییەکانی بەرزن، و میدیای سەربەخۆ لە مەترسیدایە. رۆژنامەنووسان رووبەڕووی هەڕەشە، هەراسانکردن، لێدان، گرتن، سوتاندن،  و کوشتن بوونەتەوە. زۆربەی هێرشەکان بەبێ سزادانی تاوانباران تێپەڕیوون.

 

شەریف مەنسوور، رێکخەری پرۆگرامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیای رێکخراوی (CPJ) دەڵێت، “ئەگەر کوردستان ئاواتەخوازە ببێتە مەشخەڵێکی دیموکراسی، سەرکردەکانی هەرێمەکە دەبێت نیشانیبدەن ویستی سیاسیان بۆ بەرزراگرتنی دەسەڵاتی یاسا هەیە و چارەسەری ئەو هێرشانەبکەن کە کراونەتە سەر رۆژنامەنووسان. رۆژنامەنووسان دەبێت بتوانن بێ ترسی تۆڵەلێکردنەوە کارەکانیان ئەنجامبدەن، تەنانەت ئەگەر بێتوو لێکۆڵینەوە لەگەندەڵی و مەسەلە هەستیارەکانی تریش بکەن. ”

 

راپۆرتەکە، کە لەنووسین نامۆ عەبدوڵڵا، بەرپرسی نوسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیای رووداوە، بە تێرووتەسەلی باسی روواوەکانی دەوروبەری هێرشە گەورەکانی وەکو کوشتنی کاوە گەرمیانی، سەرنوسەری گۆڤاری سەربەخۆی مانگانەی رایەڵ، و هێرشی سوتاندنی تۆڕی میدیای ئەهلی NRT دەکات.

 

لە راسپاردەکانی راپۆرتەکەدا، CPJ داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات بە قووڵی لێکۆڵینەوە لەو هێرشانە بکات کە بەچارەسەرنەکراوی ماونەتەوە و ئەنجامدەرانیان بە سزای یاسایی بگەیەنێت. یونسکۆ و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت کار لەگەڵ حکومەتی هەرێم بکەن بۆ بەرهەمهێنان و باشترکردنی یاساکان و ئەو میکانزیمانەی کە کاریان گەرەنتیکردنی سەلامەتی رۆژنامەنووسان و ئازادی راگەیاندنە.

 

لیژنەی داکۆکیکردن لە رۆژنامەنووسان (CPJ) رێکخراوێکی سەربەخۆی، قازانج نەویستە و کار بۆ پاراستنی ئازادی راگەیاندن دەکات لە جیهان.

 

سەرنج بۆ راگەیاندنەکان:

ئەم راپۆرتە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و کوردی ئامادەیە.

 

پەیوەندی راگەیاندن:

سامانتا لیبی

بەرپرسی پەیوەندییەکان

Tel: 212-300-9032

email: silbby@cpj.  org

@cpjmena

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە