هەڵوێستێکی توند .. پارتی ناسیۆنالیستی کورد

پارتی ناسیۆنالیستی کورد پارتەکانی باشوری کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە نابێت کار لەسەر فریودانی کۆمەڵانی خەڵک بکەن . پارتی ناسیۆنالیستی کوردئەو پارتانە ئاگادار دەکاتەوە کەلە لایەک باس لە سەربەخۆی کوردستان دەکەن و ئەوەیان کردووەتە بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان و لەولاوەش خۆیان کاندید کردووە بۆ پەرلەمانی عیراق. پارتی ناسیۆنالیستی کورد بەو پارتانە دەڵێ کە پرسی سەربەخۆیی کوردستان یاری منداڵانە نییەو با ئەو پارتانەی وەها پرسێک دەجوڵێین لە پێشدا کاندیدەکانیان بۆ پەرلەمانی عیراق بکشێننەوە، دەنا تەنها ئەو پرس و بانگەوازەیان بۆ فریودانی کۆمەڵانی خەڵک وروژاندووە. ڕوڕەشی و مردن بۆ ئەوانەی لە ڕێگای فریودانی خەڵکەوە دەیانەوێ بە پلەو پۆست بگەن

پارتی ناسیۆنالیستی کورد

٢٣/٤/٢٠١٤

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە