سێ كه‌سی به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له هه‌ولێر ده‌كوژرێن و یه‌كێكیش زامدار ده‌بێت. پۆلیسی هه‌ولێریش سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه و ده‌ستگیركردنی بكوژه‌كانه.
ڕائید كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، كاتژمێر (٤) ی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ 28/04/2014، پۆلیس له بوونی رووداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی پۆلیسان (حه‌ی شورته) ئاگادار كرانه‌وه، بۆیه ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشته شوێنی رووداو و ده‌ركه‌وت كه‌وا سێ كه‌س كوژراون و یه‌كێكیش زامداره، كوژراوه‌كان به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن و خه‌ڵكی به‌غدان.
وتیشی: كوژراوان به ناوه‌كانی (وه‌لید عه‌زیز محه‌مه‌د)، (زیاد سه‌دام عه‌زیز)، (عیماد نه‌جم عه‌بدوڵڵا)، زامداره‌كه‌ش ناوی (فارس عه‌بد حه‌سه‌ن) ـه و، دۆسیه‌ی ڵێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ئه‌م رووداوه كرایه‌وه و تا ئێستاش پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر