بڕیار وایه رۆژی سێشه‌مه 29ی نیسان له رۆژی جیهانی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی مۆنمێنتی هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمی له باره‌گای رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی ناسراو به (OPCW) په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابدرێت كه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان دروستكراوه.
چالاكوانانی پرسی جینۆساید له هۆڵه‌ندا نزیك به 10 ساڵ هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ كرده‌وه بۆ دروستكردنی ئه‌م مۆنمێنته‌و له‌و پێناوه‌دا هه‌وڵی پڕ به‌ها ئه‌نجامدرا.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی یادی هه‌ڵه‌بجه له به‌رده‌م ته‌لاری رێكخراوی (OPCW) و به‌شداری ساڵانه‌ی كورد له كۆنگره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاوی (OPCW) و رۆڵی كارای دۆسته‌كانمان به تایبه‌ت هه‌ردوو په‌رله‌مانتاری هۆڵه‌ندی هاری فان بۆمڵ و فرێد ته‌یفن كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر به ئه‌نجام گه‌یشتنی هه‌وڵه‌كان هه‌بوو.
دروستكردنی ئه‌و مۆنمێنته له‌ناو ته‌لاری رێكخراوی (OPCW) رۆڵی گرنگ ده‌گێڕێت له ناساندنی دۆسیه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌زیندویی راگرتنی له كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تیدا.
له كۆتاییدا پیرۆز باییده‌كه‌ین له خۆمان و له قوربانیان و هه‌موو ئه‌و كه‌س و رێكخراو لایه‌نانه‌ی به‌شداریان كرد له هه‌وڵه‌كان و سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی كوردستان به بۆنه‌ی دانانی مۆنمێنتی عومه‌ری خاوه‌ر له شاری لاهای.
كوردستان بێ جینۆساید
Kurdistan without genocide
28-4-2014
https://www.facebook.com/pages/Kurdistan-without-Genocide/129689267191143?ref=hl
كوردستان بێ جینۆساید ڕێكخراوێكی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی سه‌ربه‌خۆیه، پشتیوانی داواكاری بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانه له كوردستان، كار ده‌كات له‌سه‌ر پرسه‌كانی تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و بنه‌بڕكردنی شوێنه‌واری جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی له كوردستان، ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ئایكان و رێكخراوی ئاشتی جیهانی و جینۆساید ۆچه.