رائید كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم وته‌بێژ و به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: پێرێ شه‌و كاتژمێر 12، هێزه‌كانی پۆلیس له رووداوێكی كوشتن له به‌رده‌م مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان، ئاگادار كرانه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه: دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، ده‌ركه‌وت كه پاسه‌وانێكی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به ناوی (محه‌مه‌د عه‌زیز عومه‌ر) له‌دایكبووی ساڵی 1977، به گوللـه‌ی ده‌مانچه كوژرابوو، ته‌رمه‌كه‌شی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری كرا.
كاروان شێخ عه‌بدولكه‌ریم هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا: تۆمه‌تباره‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان له شوێنی رووداوه‌كه لێ به‌جێ مابوو، كه ژماره‌كه‌ی دهۆكه و له جۆری مارسدیس ره‌نگی ره‌شه، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی پۆلیسی هه‌ولێر دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كرده‌وه، توانی ناو و شوێنی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه بزانێت، كه ناویان (ئ، ئ) و (س. ئ) و (ق. ئ) ه.
وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه فه‌رمانی گرتن بۆ ئه‌و سێ تۆمه‌تباره ده‌رچوو، ده‌ستبه‌جێ هێزێكی زۆری پۆلیس چوونه سه‌ر ماڵه‌كانیان و دوو له تۆمه‌تباره سه‌ره‌كییه‌كانی بكوژی ئه‌و پاسه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ده‌ستگیر كران.
ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هه‌ولێر