مەراسیمێك لە رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی ساز دەكرێت

رۆژنامەی ئەهلی لە هەرێمی كوردستان‌و سەنتەری میترۆ، بانگهێشتی سەرجەم رۆژنامەنوسانی كوردستان‌و كەناڵەكانی راگەیاندن و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەكات بۆ بەشداری لە مەراسیمی بەرز راگرتنی رۆژی جیهانی ئازادی رۆژنامەنوسی.

لەو مەراسیمەدا سەنتەری میترۆ، راپۆرتی چاودێری ئازادی رۆژنامەنوسی لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن‌و دەنگدانی گشتی تایبەتی دەخاتەو روو، هەوەك میدیای ئەهلی بە بۆنەی ئەو هێرشە ئەلیكترۆنییەی دەكرێتە سەر پێگەكانیان، بانگەوازێك بۆ رێكخراوەكانی داكۆكیكار لە ئازادی رۆژنامەنوسی‌و رادەربڕین رادەگەیەنێت ‌و ئەو ئەو هەوڵانە ئاشكرادەكات.

كاتژمێر 11ی بەیانی
رۆژی شەممە
3ی ئایاری 2014.
شوێن باخچەی بەردەم بینای (ئەمنە سورەكە)، گەڕەكی عەقاری، شاری سلێمانی.
ئامادەبونتان بەشدارییە لە فراوانكردنی ئازادی رۆژنامەنوسی‌و رادەربڕین.

Rahman Gharib

Metro Center Coordinator

Iraqi Kurdistan

Cell Phone: +964 770 152 3300

Email: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

Related Articles

تەواوی بابەتەکانی ساڵی ٢٠١٤ کە نزیکەی دووهەزار و سەد بابەتە