لیوای یه‌كی پۆلیسی پاراستنی سلێمانی یه‌كێكه له لیوا چالاكه‌كانی فه‌رمانده‌یی (2) ی هێزه‌كانی پۆلیسی ئاماده‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه و له به‌رواری 21/7/2011 به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌م لیوایه دامه‌زرا بۆ جی به جی كردنی فه‌رمانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی.
ئه‌م لیوایه ده‌ستێكی باڵای هه‌یه له پاراستن و ئه‌منیه‌تی شاری سلێمانی. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌فسه‌ره‌كانی ئه‌كادیمین و ئاشنان به یاساكان و چالاكییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی یاسادایه،
به تایبه‌ت له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا دڵسۆزانه و نیشتیمانپه‌روه‌رانه و عادلانه به مه‌به‌ستی به‌رپابوونی ئارامی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی به‌ڕێزی شاری سلێمانی كردووه. له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ته‌وه به خۆنه‌ویستی شه‌ونه‌خوونی به‌رده‌وام ئه‌ركه‌كانیان به جی ده‌هێنن به ئومێدی پاراستنی ده‌نگی حه‌قی هاووڵاتیانی به‌ڕێزو ڕێگه‌نه‌دان به ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر ده‌نگه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م بنكه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ریدا، تاوه‌كو ئێستاش به‌رده‌وامن له ئه‌ركیاندا.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه، لیوای یه‌كی پۆلیسی پاراستنی سلێمانی له لایه‌ن هه‌ندی كه‌ناڵ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی چه‌واشه‌كاره‌وه هێرشی ده‌كرێته‌سه‌ر و پۆلیسه‌كانی به میلیشیا ناوده‌برێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م لیوایه چالاكانه كۆمه‌ڵێك چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و باجی كۆمیسیۆنی ساخته‌یان گرتووه كه خاوه‌نه‌كانیان سه‌ر به لایه‌نێكی سیاسی دیاری كراون و ئه‌و لایه‌نانه ده‌یانه‌وێت جی به‌جی كردنی یاسا له ئاستی ئه‌واندا بوه‌ستێنین له كاتێكدا یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی ئه‌م لیوایه جی به‌جی كردنی یاسای چه‌كی ژماره 13 ی ساڵی 1992 كه تیایدا هه‌ڵگرتنی چه‌كی بی مۆڵه‌ت قه‌ده‌غه‌یه.
. ئێمه له خه‌ڵكی كوردستان و شاری سلێمانی ده‌پرسین، ئاخۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسادا كار بكات و یاسا جی به‌جی بكات میلیشیایه یان ئه‌وانه‌ی بی مۆڵه‌ت چه‌ك و باجی ساخته هه‌ڵده‌گرن و به‌پێچه‌وانه‌ی رێنمایه‌كانی كۆمیسیونی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن كه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمی كۆمیسیۆن چاودێری لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆیان هه‌یه یه‌ك چاو‌دێر بهێڵنه‌وه، و بوونی خه‌ڵكی تر له نزیك بنكه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له دوای كاتژمێر 12 ی شه‌و ده‌بێته جێی گومان و مه‌ترسی بۆسه‌ر ناوه‌ندی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان.
دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م لیوایه بێباكه له‌وه‌ی ده‌یڵێن و ده‌گوترێت له‌به‌رئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان به خۆمان هه‌یه كه لایه‌نێكی ئه‌منی حكومی جی به‌جی كه‌ری یاساین و هه‌موو لایه‌نێك به یه‌كچاو سه‌یر ده‌كه‌ین و پابه‌ندین به‌و سوێنده‌ی خواردوومانه له پێناو پاراستنی نیشتیمان و دژی هه‌ر حاڵه‌تێكی نایاسایی ده‌وه‌ستین و ده‌ستگیری سه‌رپێچی كه‌رانی یاسا ده‌كه‌ین وه ئاماده‌یان ده‌كه‌ین بۆ به‌رده‌م عه‌داله‌تی دادگا.
لیوای یه‌كی پۆلیسی پاراستنی سلێمانی